ةسەماحەتی حەكیم چاوی بە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز موحسن مەندەلاوی ، لەم دیدارە كە بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان پیرۆز بوو، هەردوولا پیرۆزباییان بەم بۆنەیە ئاڵوگۆڕ كرد و باسی ڕێوشوێنی پێشخستنی هاریكاری و لێكتێگەیشتن لەسەر ئاستە جیاجیاكان لەنێوان هێزە سیاسییەكان هەبێت.
لەسەرەتای چاوپێكەوتنەكە، بەڕێز حەكیم بانگەشەی كرد بۆ قۆستنەوەی جەژن بۆ نزیك كردنەوەی بۆچوونەكان لەسەر هەندێێك دۆسێی و بابەتی رەوشتی، دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت كاری هاوبەش بۆ بەرژەوەندی عێراق و گەلەكەی بكرێت، هەروەها جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی قۆستنەوەی ئەوەی ماوە لە تەمەنی ئەنجومەنی نوێنەران لە خولی ئێستای بۆ دەركردنی چەند بڕیارێك كە ماوە تەواو بكرێت، لەگەڵ دووپات كردن لەسەر ڕۆڵی چاودێری ئەنجومەنی وەزیران بۆ زامن كردنی یاساكان و ئەكتیڤكردنی ڕۆڵی چاودێی لەسەر ئاستی حكومیدا.
سەماحەتی حەکیم ئاماژەی بە پێویستی پاراستنی سەقامگیریی عێراق کرد لە ئاستە جیاجیاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و ئەمنی و جەختی کردەوە کە ئەم سەقامگیرییە سەرەتایەکی بەهێزە بۆ بنیاتنانی عێراق بە شێوەیەکی بەردەوام ئەوەشی خستەڕوو کە بەرزکردنەوەی متمانەی هاووڵاتیان بە دەسەڵاتی جێبەجێکاری دەوڵەت پێویستی بە تەواوکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری هەیە کە پێداویستی هاووڵاتیان دابین بکات.
سەماحەتی داوای كرد كە رووبەڕووی ئەو ڕكابەرییانە ببینەوە كە ولات پێیدا تێپەڕ دەبێت ئەویش بە یەكڕیزی نیشتمانی و ئاماژەی بە ئامادەباشی ئەمنی و عەسكەری دا بۆ پارستنی ئەمن و سەقامگیری عێراق، لە هەماتن كاتدا سەركۆنەی خۆی دووپات كردەوە بەهۆی دەستپێكردنەوەی كارە سەربازییەكانی قەوارەیی ئیسرائیلی لە كەرتی غەزە و بانگەشەی كرد بۆ لادانی ئابڵوقەی ئابووری و هاوكاری كردنی ئاوارەكان.
تەوەری سەرەكی دیدارەكە لەسەر پتەوكردنی هاوكاری بوو نێوان دەستەلاتی تەشریعی و جێبەجێكاری تا سەقامگیری عێراق زامن بكرێت و لەهەموو بوارەكان پێشكەوێت.