• سەماحەتی حەكیم چاوی بە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێرانی دەكەوێت

    2025/ 04 /02 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێرانی دەكەوێت

    بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد كازم ئال سادق بالیۆزی ئێران لە عێراق كرد، لەم دیدارە كە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بوو، هەردوو لا پیرۆزباییان ئاڵوگۆڕ كرد بەم بۆنەیە و دواتیش باسی پێشهاتە هەرێمییەكان و پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو ولاتی دراوسێ كرا.

    سەماحەتی حەكیم لەم دیدارە باسی گرنگی بەدی هێننانی اشتی و سەقامگیری ناوچەكەی كرد و بەپێوستی زانی كە مامەڵە كردن لەگەڵ ڕووداوە هەرێمییەكان بەهۆی بنەمای " نەخێر بۆ گوێپێنەدان و نەخێر بۆ تۆقین و گەورە كردن بێت، بۆ ئەوەی زامنی سەقامگیری ناوچەكە بكەین، بەڕیزیان ئاماژەی كرد كە ەو سەقامگیرییەی عێراق لەسەر هەموو ئاستەكانی دەیبینیت كاریگەری لەسەر هەموو ناوچەكە هەبووە، گوتیشی عێراق ڕۆڵێكی گرنگ لە ناوچەكە دەگێڕێت و هەوڵ دەدات پەیوەندی لەڤەڵ دراوسێیەكان بەردەوام بێت بۆ پێشخستنی چەرخی ئاشتی و سەقامگیری.

    هەردوولا هەروەها گفتوگۆیان لەسەر پەرەپێدانی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات کرد و دووپاتیان كرد كە  پێویستە وەبەرهێنان بە هاوبەشی نێوان هەردوو گەلی دراوسێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە بۆ خزمەتکردن بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەلانی ناوچەکە.

    لەسەر ئاستی هەرێمی، سەماحەتی حەکیم جەختی لەسەر گرنگی سەقامگیرکردنی بارودۆخی سوریا کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە گەلی سوریا ڕۆڵێکی کارای هەبێت لە بڕیاردانی سیاسیدا و پاراستنی سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی سوریا.

    لەلایەكی دیكەوە، سەماحەتی حەكیم سەركۆنەی خۆی دووپات كردەوە بۆ ەو دەستدرێژییە بەردەوامانەی قەوارەی ئیسرائیل بەرامبەر كەرتی غەزە و لوبنان دەیكات و جەختی كردەوە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت جووڵە بكات بۆ ئەوەی پێش لەو كارانە بگرێت، دووپاتیشی كردەوە كە ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە دژی ئەو پێشێلكارییانەی ماف مرۆڤ بوەستێت.

    ئەم دیدارە لەكاێكیی هەستیار دێت كە ناوچەكە چەندین ڕكابەری بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش تیشكدانەوەی هەڵوێستی نەگۆی عێراق  لە پاڵپشتی سەقامگیری و ئاشتی  هەرێمی  و نێودەوڵەتی.

    Related News