• سەماحەتی حەكیم .. عیراق دۆخێكی سەقامگیری هەیە كە پێشتر نەیبینیوە و ڕەزانمەندی خەڵكیش بەهۆی هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانە

    2025/ 03 /30 

    سەماحەتی حەكیم .. عیراق دۆخێكی سەقامگیری هەیە كە پێشتر نەیبینیوە و ڕەزانمەندی خەڵكیش بەهۆی هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیممانێتیی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە 
    بەڕێز گلین ماینلز بالیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كرد  لەم چاوپێكەوتنە هەردوولا بۆچوونیان ئاڵوگۆڕ كرد سەبارەت بەپێشهاتەكانی ناوچەكە و لەگەڵ پەیوەندی دووقۆلی عێراق و ئوسترالیا و شێوەی پێخستنی بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست بێت و ئاماژەی كرد بۆ شایستە داهاتووەكان  لەبەر ئەوەی عێراق و ئوسترالیا هەردووكیان چاوەڕێی هەڵبژاردن دەكەن.

    سەماحەتی داوای ئاڵوگۆڕ كردنی ئەزموونی لە بواری كشتوكاڵ كرد لەگەڵ باش بەكارهێنانی ئاو دووپاتیشی كردەوە كە ئامادەبوونی كۆمپانیا ئوسترالییەكان و قۆستنەوەی هەلی باش كە عێراق لە زۆربەی بواررەكان پێشكەشی دەكات، گرنگی خۆی دەبێت.

    سەماحەتی باسی سروشتی دۆخی عێراقی كرد كە سەقامگیرییەكی وای بەخۆیوە بینیوە كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، بەتایبەتی لە ڕووی ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتیی جگە لە ڕەزامەندی میللی كە بەهۆی هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی وڵات بەدی هاتوە، دووپاتیشی كردەوە كە سەقامگیری عێراق كاریگەری ئەرێنی لەسەر سەقامگیری ناوچەكە و هەموو جیهان هەیە.

    لەكۆتایی سەماحەتی سەركۆنەی دووبارە كردەوە بەهۆی دەستپێكردنەوەی بۆردومانی غەزە و داوای كرد شەڕ بوەستێنرێت و گفتوگۆ دەست پێبكاتەوە، لەگەڵ كاركردن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و یارمەتی دانیان و ئاوەدان كردنەوەی شارەكانیان.

    Related News