سەماحەتی حەكیم چاوی بە ئایەتوڵا شێخ حەسەن رەمەزانی كەوت و گرنگی هاریكاری نێوان دەزگا ئاینییەكانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكانی ئێستای دووپات كردەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بە بەڕێز ئایەتوللا شێخ حەسەن رەمەزانی ئەمینداری گشتی كۆمەلەی جیهانی ئەهلی بەیت كەوت، لەم دیدارە باسی چەندین كەیسی گرنگ كرا كە ڕووبەڕووی ئومەتی ئیسلامی و ئەهلی بەیت دەبێتەوە (سلاویان لێ بێت).
ئەو ڕكابەرییانەش كە لە ئێستادا ڕووبەڕووی نەتەوە دەبێتەوە بەتایبەتی ڕاگەیانراوی ئیسلامی و رۆشەنبیری جێگای تاوتوێ كرا و دووپات كرایەوە لەسەر رۆڵی دامودەزگا ئاینییەكان لە چارەسەری ئەو ڕكابەرییانە ، هەروەها دووپات كرایەوە كە پێویستە دیدی تەواو هەبێت لەسەر پێشینەكان و كێشەكانی رووبەڕووی كۆمەلگای ئیسپلامی دەبێتەوە.
هەروەها تیشگ خرایە سەر گرنگی فرەیی گۆمەڵگا بەتایبەتی لای لاوان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بیرۆكە خراپانەی هەڕەشە لە ناسنامەی ئیسلامی دەكات، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت هەماهەنگی زۆر هەبێت لەنێوان دەزگا جیا جیاكان بۆ بەرپەرچدانەوەی ڕكابەری هزری و رۆشەنبیری كە یاخەی ناوچەكەی گرتوە
هەردوو لا كاری هاوبەش و هاریكارییان لە نێوان دەزگا ئاینییەكان دووپات كردەوە بۆ یوكخستن و كاركردن بۆ پتەوكردنی ناسنامەی ئیسلامی لەهەموو بزارەكانی ژیاندا.