• سەماحەتی حەكیم لە شەوێكی رەمەزانیدا: یەكپارچەیی عێراق و سەروەری دووپات دەكاتەوە و داوای بەشدارییەكی بەرفراوانی ولاتانی عەرەبی لە لووتكەی داهاتوو دەكات

    2025/ 03 /28 

    سەماحەتی حەكیم لە شەوێكی رەمەزانیدا: یەكپارچەیی عێراق و سەروەری دووپات دەكاتەوە و داوای بەشدارییەكی بەرفراوانی ولاتانی عەرەبی لە لووتكەی داهاتوو دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆك هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نییشتمانی لە شەوێكی رەمەزانیدا لە (سالۆنی ماڵی عێراقی) باسی گرنگی پتەوكردنی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتی كرد لە عێراق و گوتی ئەو پێشهاتە ئەرێنییانەی پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ دەوروبەری عەرەبی و  و هەرێمیی و نێودەولەتی لەگەڵ ئەو جووڵەیەی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپیدان دەبێت هۆكای باشبوونی دۆخی ولات.

    سەماحەتی حەكیم نیگەرانیی خۆی خستە ڕوو سەبارەت بە پەرەسەندنی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و غەزە و سووریا و دووپاتی كردەوە كە عیراق بێ گەورەكردن و بێ بەبێ هەند وەرگرتن مامەڵە لەگەڵ ڕكبابەرییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان دەكات، گوتیشی گروپە عێراقییەكان پابەندن بە شەرمەزار نەكدنی حكومەت و ڕۆڵی سەرەكی ئەوان و مێژوویان ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرە و پێویستە هەمیشە بەرژەوەندی نیشتمانی بۆ دروستبوونی بڕیار باڵادەست بێت.

    سەماحەتی جەختی لەوە کردەوە کە عێراق وڵاتێکی فرە چەشنە و بەڕێوەبردن و بڕیاردانەکەی ڕەنگدانەوەی ئەم فرەییە دەبێت و ڕێز لە مافی پێکهاتەکان دەگرێت بۆ داواکردنی نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە لە چوارچێوەی دەستوور و یەک نیشتماندا، هەروەها داوای بەشداری بەر فراوانی ولاتە عەرەبەكانی کرد لە لووتکەی عەرەبی کە بەغدا میوانداریی دەکات بۆ بەرزکردنەوەی بەهای ئەخلاقی و تیشک خستنە سەر ڕۆڵی عێراق لە ناوچەکەدا، ئەو دۆسێیەش پێشتر تەوەری سەرەكی بووە لە دیداری سەركردە عەرەبەكان.

    بەڕێزحەکیم جەختی لەسەر گرنگی چوارچێوەی هەماهەنگی وەک پێویستییەکی نیشتمانی کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە سەقامگیریەکەی ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر سەقامگیری هاوپەیمانی حکومەت و وڵات بەگشتی هەیە، هەروەها داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کرد بە بزووتنەوەی سەدرەوە چالاکانە بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکەن و گوتی " ئامادەنەبوونی هەر پارتێک وەك زیانێكە  بۆ وڵات."

    سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردن، سەماحەتی حەکیم ڕوونیکردەوە کە هاوپەیمانێتییەکە پشتگیری لە سیستەمێک دەکات کە هانی فرە لیستەکان دەدات و جەختی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت لەگەڵ هاوپەیمانەکانی بەردەوام دەبێت لە پێشڕەوی،  هه روەها ستایشی پەیوەندیەكانی عێراقی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان کرد و گەڕانەوەی کۆمپانیا بیانییەكانی به بەلگەی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی به داهاتووی عێراق وەسفكرد.

    له کۆتاییدا سەماحەتی حه کیم داوای یەك هەڵوێستی عێراقی کرد لەبەرامبەر ئاستەنگەكان و پشتیوانی خۆی بۆ سەقامگیری سوریا وبەشداری كردنی سەرجەم پێکهاتەكانی له بنیاتنانی ئایندەی وڵاتەکه دا ده ربڕی، هەروەها هەر هەموارکردنێکی دەستووری ڕەتکردەوە کە لەلایەن زۆرینەی دەنگەکانەوە سەپێنرابێت و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت دەستوور ببێتە پەناگەیەک بۆ کۆدەنگی نیشتمانی، لە کۆتاییدا جەختی كرد کە قسەکردن لەسەر پێکهێنانی هەرێم لە ئێستادا "نەگونجاوە"، هەرچەندە مافێکی دەستوورییە، و داوای جەختکردنەوە لەسەر بەهێزکردنی یەکێتی نیشتمانی کرد بۆ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو.
     

    Related News