• سەماحەتی حەكیم گرنگی زیندووكردنەوەی ڕژی قودسی جیهانی دووپات دەكاتەوە

    2025/ 03 /28 

    سەماحەتی حەكیم گرنگی زیندووكردنەوەی ڕژی قودسی جیهانی دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاویمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی دووپاتی كردەوە كە زیندوو كردنەوەی رۆژی قودسی جیهانی لە دوایین هەینی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز گوزارشتێكی بەهێزە بۆ دەربڕینی ئینتیما بۆ خاكی فەلەستین، هەروەها ڕەتیكردەوە كە تەنازول لەم ڕووە بكرێت لەژێر هەر دۆخێكدا، گوتیشی ئەمرۆ ئەوە هاوارێكی بەهێزە بەڕووی هەموو جۆرە كوشتن و تێك شكان و برسی كردن و تینوكردن دەزرنگێتەوە، جگە لە ڕەتكردنەوەی هەموو پرۆژە زایۆنییەكان كە قەوارەی زایۆنی دەرهەق خاك پیرۆزی فەلەستیینیەكان دەیكات.

    سەماحەتی حەکیم ئاماژەی بەوەشدا کە یادکردنەوەی ئەم بۆنە پیرۆزە تەنها بە ناڕەزایی دەربڕین نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی ڕەتکردنەوەی گەلانی موسڵمان و جیهانی ئازادە لە هەموو کردارە ستەمکارەکانی ئیسرائیل و دووپاتکردنەوەی گرنگی قودس وەک بەشێکی دانەبڕاو لە ناسنامەی ئیسلام و موسڵمانان.

    سەماحەتی گوتیشی بەشداری كردنی كاریگەرر لە زیندووكردنەوەی ڕۆژی قودسی جیهانی شانازییەكی گەورەیە لەم پارچە پیرۆزە و بەرجەستە كردنی پابەندبوونی موسڵمانان و ئازادییە لە جیهان بۆ پاڵپشتی كردنی ئازادی لە جییهان بەهۆی پشتگیری كردنی گەلی فەلەستینی لە تێكۆشانی بەردەوانی بۆ وەرگرتنەوەی مافە ڕەواكانی.

    Related News