سەماحەتی حەكیم چاوی بە دكتۆر حەیدەر عەبادی دەكەویت و باسی پێشهاتە سیاسی و كۆمەلایەتییەكان دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانێتی نەسر، لەم دیدارە سەرەتا هەردوو لا پیرۆزبایی جەژنیان ئاڵوگۆڕ كرد و هیوای خێر و خۆشییان بۆ عێراق و گەلەكەكەی خواست بە بۆنەی ئەم جەژنە پیرۆزەوە.
دواتر هەردوو لا باسیان لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و كۆمەلایەتی عێراق و ناوچەكە كرد، سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پاراستنی سەقامگیری عێراق لەسەر هەموو ئاستەكاندا، لەگەڵ ووپات كردن لەسەر پێوستی كاری هاوبەش بۆ ئەوەی ئەو سەقامگیرییە بۆ هەمیشەیی بگۆڕدرێت، لێرەش هەموو لایەنەكان دەبێت ئەو بەرپرسیاریتییە بگرنە ئەستۆ.
لەم دیدارە هەردوو لا باسیان لە پێشهاتەكانی ناوچەكە كرد و بەپێویستیان زانی كە بەپێی یاسای نەخێر بۆ گوێپێنەدان و نەخێر بۆ گەورەكردن كار بكەن، هاوکات سەماحەتی جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی ئامادەیی ئەمنی و سەربازی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بیروباوەڕە توندڕەوەکان کە هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەکە دەکەن، بەڕێز حەکیم داوای ڕەتکردنەوەی گوتاری دووبەرەکی و هەوڵدان بۆ لێدانی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق لە دژی یەکتر کرد و تەئکیدیشی لەسەر گرنگی بەهێزکردنی یەکڕیزی نەتەوەیی لەنێو سەرجەم گەلانی عێراقدا کردەوە لەگەڵ کارکردن بۆ یەکخستنی ڕیزەکان لەبەرامبەر بەرەنگاربوونەوەی ڕكابەرییە هاوبەشەكاندا.
لەكۆتاییدا هەردوو لا دووپاتیان كردەوە كە پێویستە لەسەر كاری هاوبەش بەردەوام بن بۆ ئەوەی خزمەتی عێراق و سەقامگیری سیاسی و كۆمەلایەتی بكەن.