سەماحەتی حەكیم لە ئێوارە خوانێكی رەمەزانیدا ستایشی فەوجێكی پاساتنی ناوچەی سەرۆكایەتی دەكات
لەچوارچێوەی چالاكییەكانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك ئەفسەر و پلەداری فەوجێكی تایبەت بە پاراستنی ناوچەی سەرۆكایەتی هەروەها لە ئێوارە خوانێكدا لە كەشێكی پڕ لە ڕێز و خۆشەویستیدا، سەماحەتی ستایشی ئەو ڕۆلەی ئەو فەوجەی كرد لە خزمەتكردنی هاوڵاتیان و ئەو ئەركانەی پێیان ڕاسپێردراوە، جگە لە رۆڵیان لە پارستنی ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری ولات.
لەم کۆبوونەوەدا بەڕێز حەکیم باسی لە دوایین ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزان کرد و دڵتەنگی خۆی دەربڕی بەهۆی کۆتایی هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە کە مانگی میوانداری خواییە و داوای لە هەمووان کرد دوایین ڕۆژانی پیرۆزی بۆ تۆبەکردن و لێخۆشبوون بقۆزنەوە.
سەماحەتی حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە مانگی ڕەمەزان وەک مانگەکانی دیكە نییە و ناونیشانی تایبەتی هەیە کە پاداشت و پخەڵات زیاد دەکات، لەوانەش پەیوەندی مرۆڤ بە کرداری سەربازی، هەروەها ستایشی ئەزموونە بەرزەکانی سەرکردایەتی و ئەندامانی فەوجی سەرۆکایەتی کرد و تەئکیدی لەوە کردەوە کە مامەڵەی جیاوازیان لەگەڵ هاووڵاتیان توانای نوێکردنەوەی خۆی و پاراستنی ئامادەباشی بەرزیان کە لەسەر بنەمای "پتەویی لە نەرم" دامەزراوە.
لەكۆتایی چاوپێكەوتنەكە، سەماحەتی حەكیم بانگەشەی كرد بۆ بەردەوام بوونی خولەكانی مەشق و ڕاهێنان و خستنی كار بۆ لێكۆڵینەوە و توێژینەوە و ڕاست كردنەوە بۆ ئەوەی ئاست باشتر بكرێت و توانای فەوج بەرزتر بۆ خزمەتكردنی نیشتمان و هاوڵاتیان.