• سەماحەتی حەكیم چاوی كەوت بە ڕێكخەری كارەكانیی باڵیۆزخانەی ئەمەیكا لە بەغدا

    2025/ 03 /27 

    سەماحەتی حەكیم چاوی كەوت بە ڕێكخەری كارەكانیی باڵیۆزخانەی ئەمەیكا لە بەغدا

    سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز دانیال رۆبنشتاین ڕێكخەری كارەكانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، لەم دیدارە بەدرێژی باس لە پێشهاتەكانی دۆخ ناوخۆیی و هەرێمی كرا جگە لە كارەكانی ناوچەكە بەشێوەیەكی گشتی.
    لەم دیدارە بەڕێز حەكیم نیگەرانی قووڵی خۆی دەربڕی لەمەڕ دەتدرێژی ئیسرائیلی بۆ سەر كەرتی غەزە و بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ پێوستی پتەوكردنی ئەمن و ئاسایش لە ناوچەكە لە ڕێگای گفتوگۆ و كار كردن بە مەنتیق لەگەڵ دوور كەوتنەوە لەشەڕەكان كە كاریگەری خراپی لێ دەكەوێتەوە.

    سەماحەتی حەكیمی دووپاتی كردەوە كە عێراق بەهۆی ڕۆل و ئەزموونی لە نەهێشتنی تیرۆر توانای ئەوەی هەیە ڕووبەڕووی هەموو ڕكابەرییە ئەمنییەكان ببێتەوە كە ڕوودەدات، هەروەها ئاماژەی كرد كە گرنگە پەیوەندییە دووقۆڵیەكان لە نێوان عێراق و ئەمەریكا پتەو بێت بەشێوەیەك كە خزمەتی هەردوو گەل بكات و شكۆ و سەربەخۆیی و بریاری عێراقی تێدا پارێزراو بێت.
    لەم ڕوانگەیەوە، سەماحەتی حەكیم باسی هەلە گرنگەكانی كرد كەعێراق لەسەر زۆربەی بوارەكان هەیەتی و داوای لە كۆمپانیا ئەمەریكییەكان كرد كە وەبەرهێنان لەم چانسانە بكەینكە دەبێتە هۆی پتەوكردنی پەیوەندی و هاوبەشی هەردوو ولات، جگە لە ئاڵوگۆر كردنی ئەزموون لە نێوان هەردوو وڵات، هەروەها ئامادەیی عیراقی دووپات كردەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆمەڵگەیی نێودەوڵەتی و كرانەوەی بەرامبەر هاریكاری لەگەڵ وڵات و رێكخراوە جیاجیاكان.

    لەكۆتایی چاوپێكەوتنەكەدا، هەدوو لا جەختیان كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاریكاری بنیاتنەر نێوان عێراق و ئەمەریكا و كاركردن بەیەكەوە بۆ پتەوكردنی ئەمن وگەشەپێدان لەناوچەكەدا.

    Related News