وانەیەكی رەمەزانی سەماحەتی حەكیم لەسەر مافی نوێژكردن لە پەیامی مافەكانی ئیمام ئەلسەجاد ( سڵاوی لێ بێت)
لەچواچێوەی وانە ڕەمەزانییەكانی ئەمساڵدا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكیی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە باسكردنی مافی نوێژكردن لە پەیامی مافەكانیی ئیمام عەلی كوری حوسێن (سلاوی لێ بێت) بەردەوام بوو لەم وانەیەش باسی چەند لایەنێكی گرنگی كاریگەرییەكانی نوێژكردنی كرد لێرەش تیشكی خستە سەر هەرجدوو كاریگەری دوانزە و سیانزەدا.
سەماحەتی حەكیم ڕوونیی كردەوە لە وانەكەییدا كە چۆن ویلایەت وەك یەكێك لە گرنگترین كاریگەرییەكانە و لێرەش ئاییەتێكیی سووڕەتی مائیدەی 69 ی خستە ڕوو كە باس لە وەرگرتن و بێ بەری بوون دەكات و ئاماژە كرد كە ئەو بنەمایە لەلایەن خەڵكەوە حوكمی لەسەر دەدرێت، بەو پێیەی دوو روكنی سەرەكین لە بڕوابوون، هەروەها ئاماژەی بەو كرد ك پەیوەندی نێوان نوێژكردن و زەكات لەو ئایەتە ڕوونكراوەتەوە ئەوەش واتای ئەوەیە كە كاری باشە دەبێت هەر بەردەوام بێت هەت لە كاتی نوێێژكردنیش.
سەماحەتی حەکیم جگە لەو قسانە تیشکی خستە سەر بەهای ڕێنمایی و هۆشیاری لە پەروەردەدا و ئاماژەی بەوەدا کە خوێندنەوەی قورئان و دامەزراندنی نوێژ دەبێت دوو کۆڵەکەی سەرەکی بن لە پرۆسەی پەروەردەی باش کە دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە بەدڕەوشتی و بەدڕەوشتی و پێداچوونەوە بە چۆنیەتی ئەنجامدانی نوێژ لە وردەکارییەکانیدا بۆ بەهێزکردنی خواپەرستی و ڕاهێنانی مرۆڤ بۆ ڕاستگۆیی.
لەكۆتایی وانەكەدا، بەڕێز عەمار حەكیم دووپاتی كردەوە كە پێویستە موسڵمان پێداگری بكات لەسەر بەرجەستە كردنی ماناكانی نوێژكدن لەژیانی رۆژانەیدا، لەبەر ئەوەی هۆكارێكە بۆ پێشخستنی دۆخی رۆحی و كۆمەلایەتی و سەرچاویەكە بۆ دوورخستنەوەی مرۆڤ لەهەموو كارە خراپەكان.