سەماحەتی حەكیم پێشواز لە بەڕێز نوری مالكی دەكات و پتەوكدنی گفتوگۆ و هاریكای نێوان لایەنە سیاسییەكان دووپات دەكاتەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا كرد، لەم دیدارە باس لە پێشهاتی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا و هەردوو لا دید و بۆچوونیان سەبارەت بە دۆسێی ئەمنی و سیاسی ئاڵوگۆڕ كرد و دووپاتیان كردەوە كە گرنگە پردی هاریكاری لە نێوان لایەنە سیاسییە جیاجیاكان بنیات بنرێت.
لەسەرەتای دیدارەكە بەڕیز حەكیم بانگەشەی بۆ قۆستنەوەی مانگی ڕەمەزان و جەژنی رەمەزان كرد بۆ ئەوەی پەیوەندی هێزە سیاسییەكان لەیەك نزیك بكاتەوە، هەروەها كار لەسەر چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان كە بەشێوەیەك بێت بەرژەوەندی هاولاتیان و نیشتمان لەبەرچاو بگیرێت، هەروەها دووپاتیان كردەوە كەو ئەو سەقامگیرییەی لەسەر ئاستەكانی سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتی بەدی هاتوە پێویستە بە پارێزراوی بمێنێتەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر گرنگی تەواوکردنی پڕۆژە نیشتمانییە گەورەکان کردەوە تا یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی دۆخی هاووڵاتیان و بەرزکردنەوەی ئاستی دۆخی ڕەزامەندی خەڵک، هەروەها داوای پێدانی دەسەڵاتی دەستووری و یاسایی بە حکوومەتە خۆجێییەکان و مافە داراییەکانیان کرد بۆ دڵنیابوون لە توانایان بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان بۆ هاووڵاتیان و بەدەستهێنانی گەشەپێدان لە ناوچە جیاجیاکاندا.
سەماحەتی حه کیم لە كۆبوونەوەكەدا جەختی لەسەر ئامادەیی ئەمنی و بەرزی كردەوە و جەختیشی له سەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سه قامگیری له عێراق کردەوە و هیوای ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی ناوچەکە خواست و ئاماژەی بەوەدا کە سەقامگیری عێراق بەشێکی گرنگە لەسەقامگیریی هەموو ناوچەکەدا.
لەكۆتایی چاوپێكەوتنەكەدا، بەڕێز حەكییم سەركۆنەی خۆ بۆ ئەو ئەشكەنجەیە دووپات كردەوە كە هەندێك لە پێكهاتەكانی سووریا ڕووبەڕووی دەبنەوە، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە كۆمەڵگەی نێیو دەوڵەتی بەرپرسیارێتی ئەوە بخاتە ئەستۆی خۆی بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەزە و كار لەسەر ئەوەش بكرێت كە شارە زیان لێكەوتوەكان ئاوەدان بكرێنەوە.