سەماحەتی حەكیم بەردەوامە لە باسكردنی پەیامی مافەكانی ئیمام عەلی ئەلسەجاد (سڵاوی لێ بێت) و ئەمجارە نوڕانیەتی دەموچاو ویلایەتی ئیسلام دووپات دەكاتەوە
لەمیانەی باسكردنی پەیامی مافەكانی ئیمام عەلی كوڕی حوسێن ئەلسەجاد (سڵاوی لێ بێت)بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە وانە ڕەمەزانیەكەیدا لەسەر مافی دەیەم كە مافی نوێژكردنە باسی كاریگەرییەكانی نوێژی كرد و ئاماژەی بەلێوردن دا كە یەكێكە لە گرنگترین كاریگەرییەكانی نوێژكردن لە ژیانی مرۆڤدا.
لەم ڕووەوە، بەڕێز حەكیم باسی كاریگەری یانزەمینی كرد لە كاریگەرییەكانی نوێژكردن و باسی ئایەتی 29 ی كرد لە سووڕەتی فەتح " "مُحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّهِ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ تَرَاهُمْ رُكَّعًا سُجَّدًا يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِّنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا، سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِم مِّنْ أَثَرِ السُّجُودِ..." لێرە باسی چەندین وانە و تیشكی كرد كە لەم ئایەتە بەرجەستە دەبێت.
سەماحەتی حەکیم ڕوونیکردەوە کە قورئانی پیرۆز پێغەمبەر محەمەدی (د خ ) وەک نموونەیەکی باش پێشکەشكردوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ئایەتانە بنەماکانی پەیوەندی لە ئیسلامدا لەنێوان موسڵمانان و بێ باوەڕان و لە نێوان خودی موسڵمانانیش دیاری دەکات، ڕوونیشی كردەوە کە دەبێت موسڵمان مامەڵە لەگەڵ کەسانی تر بکات لەسەر بنەمای بەها ئاینییەکان نەک لەسەر بنەمای كەسی یان حزبی، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە باوەڕ لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤدا دەربکەوێت، وەک پابەندبوون بە نوێژ و پەرستن کە ملکەچی بۆ خوای گەورە تێدا دەردەخات.
سەماحەتی حەکیم ئاماژەی بە گرنگی هەمیشەیی و جێگیری نوێژ کرد لە ژیانی بڕوادار و موسڵماندا و گوتی کڕنوش و سوجدە بردن لە کۆڵەکەکانی سەرەکی نوێژن وەک دەربڕینی بێفیزی و ملکەچبوون بۆ خوای گەورە، ئاماژەی بەوەشکرد کە چاکە نیعمەتی ماددی و ئایینی لەخۆ دەگرێت و دەبێت مرۆڤ بەدوای متمانە و ڕەزامەندیدا بگەڕێت هەم لە دونیا هەم لە ئاخیرەتدا.
لەبەشی دووەمی قسەكانیدا، سەماحەتی حەكیمباسی كاریگەری دوانزەمینی كرد كە ویلایەتە لێرەش باسی ئایەتی 55 ی لە سووڕەتی مائیدە كرد كە هاتوە: "إِنَّمَا وَلِيُّكُمُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَالَّذِينَ آمَنُوا الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ رَاكِعُون...
لێرە دووپات كراوتەوە كە ئەو ئایەتە دەرهەق ئەمیری موسڵمانان (عەلی) سڵاوی لێ بێت هاتوە پێغەمبەری خودا ڕوونی دەكاتەوە كە مانای ویلایەت چییە لەرۆی غەدیردا.
هەروەها سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی ویلایەت لە ئیسلامدا و كە چۆن ئەوە پەیوەستە بە ئیمان و كاركردنی باش، ئاماژەشی كرد كە خودایی گەورە فەرمانی بە پێغەمبەر كردوە كە ئەو ویلایەتە دیاری بكات لە سووڕەتی مائیدە ئایەتی 69 دا و بێ ویلایەت ئاین كامل نابێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم دووپات دەكاتەوە كە پێویستە لە بۆچوونە ئیمانییانە تێ بگەین و كاری پێ بكەین ئەوەش بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی بەهێز یەكگرتوو كە پشت بە بەهای ئاینی و پەرستن و كاری باش ببەستێت.