لە شەوێكی ڕەمەزانیدا لەگەڵ حەشدی شەعبی سەماحەتی حەكیم بانگەشە بۆ ئەكتیڤ كردن ئیراد و دەستگرتن بە لێبوردن لەمانگی ڕەمەزان دەكات
لە شەوێكی ڕەمەزانی پیرۆزدا ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی ئامادەی ئێوارە خوانێكی ڕەمەزانی بوو كە لیوای 133 ی حەشدی شەعبی ڕێكی خستبوو، لەم دیدارە كە كۆمەڵێك ئەفسەر و پلەدار لەكەشێكی ڕەمەزانیی بەشداریان تێدا كرد سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە ئامادەبوونی لەگەڵ هێزە چەكدارەكان تیشك دانەوەی شانازی كردنیەتی بە قوربانی دانیان، داواشی كرد ئەو شەوانەی كۆتایی ڕەمەزانی پیرۆز بقۆزنەوە لەبەر ئەوەی چانسی گەورەی تێدایە بۆ ئەوەی لێبوردن بەدەست بهێنن و لە ئاگر دوور بكەونەوە.
لەگوتەكەیدا سەماحەتی حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە مانگی ڕەمەزان مانگی خواستە کە ژیری لەوەدایە ڕۆژووگرتن هەبێت بۆ بەهێزکردنی توانای مرۆڤ بۆ کۆنترۆڵکردنی خۆی و سەرکەوتن بەسەر ئارەزوو و خۆشییەکاندایە، گوتیشی کە ئیرادە نهێنی ژیانە و بنەمای سەرکەوتنە و جەختی لەوە کردەوە کە ئیرادەی بەهێز ئەو شتەیە کە کەسێکی سەرکەوتوو لە بوارە جیاجیاکانی ژیاندا لەوانی دیكە جیادەکاتەوە.
سەماحەتی حەکیم جگە لەو قسانە لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بە کەسایەتی شەهیدی میحراب کرد وەک نموونەیەکی زیندووی ئیرادەی بەهێز و ئیرادەی پتەو گوتیشی: "شەهیدی میحراب نموونەی مرۆڤێک بوو کە ئیرادەیەکی هەبوو كە هەرگیز نەرم نەدەبوو، ئەو بڕیاریدا بەرەنگاری نادادپەروەری ببێتەوە و هەوڵی جیدی بدات بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی پێشوو بۆ ئەوەی لە خودا نزیک ببێتەوە و سەرەڕای ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی ڕووبەڕووی بووەوە ئاستەنگەکان وایان كرد زیاتر سوور بێت بۆ بەرەوپێشچوون لەسەر ڕێگای ئازادی گەلی عێراق.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە پێویستە ئەو مانگە بەشێوەیەك تیپەڕ بێت كە ئێمە پڕ بین لە ئیرادە و سووربوون بۆیە دەبێت ئەو كاتە بۆ گۆڕانگاری ئەرێنی بقۆزینەوە كە پابەندبوونمان بە بەهای نیشتمانی و ئاینمان دەربخات.