• لە وانە ڕەمەزانییەكەیدا: سەماحەتی حەكیم بەردەوامە لە باسكردنی ئاسەوارەكانی نوێژ و لێبوردن لەقورئانی پیرۆزدا

    2025/ 03 /25 

    لە وانە ڕەمەزانییەكەیدا: سەماحەتی حەكیم بەردەوامە لە باسكردنی ئاسەوارەكانی نوێژ و لێبوردن لەقورئانی پیرۆزدا

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە وانە ڕەمەزانییەكەی ئەمرۆدا ، باسی ئایەتە قورئانیەكان یكرد كە ڕوونی دەریدەدەخات كە لێبوردن چەند پەیوەندی بە نوێژكردن هەیە لێرەش لە باسكردنی پەیامی مافەكانی ئیمامی عەلی كوڕی حوسێن ئەلسەجاد (سلاوی لێ بێت)باسی مافی نوێژكردن و كاریگەری قووڵی لەسەر ژیانی مرۆڤ كرد.

    لەم بارەیەوە لە قسەكانیدا سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بە سووڕەتی المزمل كرد ئایەتی (20 ) كە زۆر بە باشی كارە مرۆییەكان لە دونییا و ئاخیرەتدا دەخاتە ڕوو، ڕوونیشی كردەوە كە ئەو ئایەتە جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەوەی كە مرڤ هەمیشە لە حاڵەتێكی چاودێری دایە لە لایەن خودای گەورە بۆ هەموو كارەكانیدا و ئاماژەی كرد كە خودای گەورە ەرستنی بۆ بەندەكانی ئاسان كردوە هەروەها گوتیشی گوتنەوەی ئایەتەكانی قورئان و نوێژكردن مەزنترین ئەو كارانەن كە دەكرێت مرۆڤ پێشكەشیان بكات.

    سەماحەتی حەکیم جەختی لەسەر پێویستی دووبارەکردنەوەی قورئانی پیرۆز کردووە، چونکە گرنگی تایبەتی هەیە لە پاککردنەوەی دڵەکاندا، هەروەها ئاماژەی بە فەرموودە پیرۆزەکان كرد، وەک فەرموودەی پێغەمبەری خودا (د خ) کە دەڵێت: "هەرکەسێک لە ئێوە حەز دەکات قسە لەگەڵ پەروەردگاری بکات، با قورئان بخوێنێتەوە".

    هەروەها جەختی لەسەر گرنگی بەدەستهێنانی بژێوی حەڵاڵ کردەوە و ئاماژەی بە گوتەکانی ئیمام سدیق (د خ) کە دەڵێت: "ئەو کەسانەی حەز ناکەن بە حەڵاڵ پارە کۆبکەنەوە هیچ سوودێکیان نییە"، ئاماژەشی بەوەدا کە نیعمەت لە بژێوی حەڵاڵدایە لەبەر ئەوەی  یارمەتیدەرە بۆ مرۆڤ لە دونیا و ئاخیرەتدا.  

    لەكۆتایی وانەكەیدا، سەماحەتی حەكیم داوای بەدی هێنانی هاوسەنگی كرد لە كاررەكانی دونیا و ئاخیرەتدا و دووپاتی كردەوە كە نوێژكدن و زەكاتدان و خوێندنەوەی قورئان لەگەڵ جیهاد لە پێناوی خودای گەورە  هەموویان ڕێگایی خێرن و مرۆڤ لە خودا نزیك دەكەنەوە و دەرگاكانی لێبوردن و بەزەییان بۆ دەكەنەوە.

    Related News