سەماحەتی حەكیم چاوی بە شا عەبدوڵڵا دەكەوێت و ستایشی هەڵوێستی وردن دەكا كە دژی پرۆژەی ڕاگواستنەوەی فەلەستینییەكانە لەخاكی خۆیان
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەمیانەی سەردانەكەی بۆ ئوردن چاوی كەوت بە بەڕێز شا عەبدوڵڵا ای میرنشینی ئوردنی هاشمی و لەوێ لەگەڵ بەڕێزیان باسی تازەترین پێشهاتی سیاسی و نێودەوڵەتی كرد.
سەبارەت بە پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو لا باسی پتەوكردنی پەیوەندییەكانیان كرد لەسەر هەموو ئاستەكاندا و كە ئەوە دەبێتە لێك نزیكبوونەوەی هەردوو ولات، هەروەها سەماحەتی پاڵپشتی خۆی دووپات كردەوە بۆ ڕێرەوی پەیوەندی سیانی لەگەڵ میسر و گرنگی پێخستنی بۆ كاركردن لە چوارچێوەی كاری عەرەبی هاوبەش.
لەسەر ئاستی ناوچەكە سەماحەتی حەكیم لەگەڵ بەڕێزیان باسی پیشهاتەكانی فەلەستینی داگیركراوی كرد و پالپشتی خۆی بۆ ڕۆلی ئوردن دەربڕی سەبارەت بە پووچەڵ كردنەوەی پلانی ئیسرائیل سەباەت بە پلانی ڕاگواستنەوە لەگەڵ پالپپشتی نارجدنی یارمەتی مرۆیی بۆبەرەی رۆژئاوا.
لە دۆسیەی سوریادا سەماحەتی حەكیم پشتیوانی خۆی بۆ سەقامگیری سوریا و دەرچوونی لە قۆناغی گواستنەوە لە ڕێگەی پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر بۆ هەموو پێکهاتەکان دەربڕی و جەختی لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەو هێرشانە کردەوە کە لە کەناراوەکانی سوریا ڕوویانداوە و نیشانەکانی دووبەرەکی نێوان هەمان خەڵک دروت كردوە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل تەواوی خاکی سوریا بەجێبهێڵن و پابەندبن بەو ڕێککەوتنانەی کە مۆرکراون.
سەبارەت بە دۆخی لوبنانی سەماحەتیی حەكیم پێشوازی دووپاتت كردەوە بۆ ئەوەی دۆخی ژیان لە لوبنان وەك پێشتر بگەڕێتەوە و بەسەر كاریگەری و ئاسەواری شەڕ و داگیركاری ئیسرائیلی زال بن و ولات ئاوەدا بكەنەوە و بەڕێزیان دووپاتی كردەوە كە گرنگە پاڵپشتی كارەكانی لووتگەی عەرەبی لە بەغدا بكەن و هیوای خواست كە ئەو لوتكەیە سەرەتایەك بێت بۆ كاری عەرەبی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان كە دووچاری ناوچەی عەربی دەبنەوە.