سەماحەتی حەكیم: لێخۆشبوون و سیفاتی زانایان لە بواری شیكردنەوەی كاریگەرییەكانی نوێژكردن
لەچوارچێوەی توێژینەوەی لەسەر پەیامی مافەكانی ئیمامی عەلی كوڕی حوسێن ئەلسەجاد (سڵاوی لێ بێت) بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نییشتمانی بەردەوام بوو لە پێشكەشكردنی وانە رەمەزانییەكانی و ئەمجارە لە مافی دەیەم كە پەیوەندی بە نوێژكردن هەیە باسی بابەتی لێخۆشبوونی كرد و لەم بوارەش چەندین ئایەتی قورئانی پیرۆزی وەك نموونە هێنایەوە.
سەماحەتی سەرەتا باسی ئەو ئایەتە پیرۆزەی كرد :
"إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ، إِنَّ الَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَنفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً يَرْجُونَ تِجَارَةً لَّن تَبُور" (فاطر: 28)،
سەماحەتیی لێرە باسی مانا قووڵەكانی ئەو ئایتە پیرۆزە دەكات و دەڵێت لێرە باسی ترس لە خودایی گەورە دەكات و نوێژكردن و سەرفكردن لە پێناویدا ، سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە زاراوەی (العالم) لە قوڕئانی پیرۆز تەنها بۆ ئەوە نییە كە یەكێك زانا بێت بەڵكو ئەوەش دەگرێتەوە كە بەو زانست و زانیارییە سەرسام بێت و بگاتە ڕادەی ئەوەی تێبگات و باش بر بكاتەوە و دانا بێت، تا زانستەكەی هاوتا بێت لەگەڵ كار و كردەوەكانی.
لەكۆمێنتی سەبارەت بەو ئایتە بەڕێز حەكیم چەند فەرموودەیەكی پیرۆزی ئیمامی عەلی
و ئەهلی بەیتی هێنا (سڵاویان لێ بێت) كە سیفاتی زانیان هەیە، گوتیشی ئیمامی عەلی.
(سڵاوی لێ بێت) دەڵێت "پێتان ناڵێم ئەفەقیه مافی ئەلفەقیه" ئینجا دەڵێت : من لم يقنط الناس من رحمة الله، ولم يؤمنهم من عذاب الله..."، دووپاتیشی دەكاتەوە كە زانست هیص بەهایەكی نییە گەر كار و كاركردنی بە قورئان پیرۆزی تێدا نەبێت، ئاماژەشی كرد كە پەرستن پشت بە بیركردنەوە دەبەستێت.
هەروەها سەماحەتی حەکیم ئەو فەرموودانەی خستەڕوو کە باس لە تایبەتمەندییەکانی زانایانی کارکەر دەکات وەک ترس لە خوای گەورە و ئەنجامدانی نوێژ و خەرجكردن لەو شتانەی کە خوا پێی بەخشیوون، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە باوەڕدار ترس و هیوا لە پەرستنەکەیدا تێکەڵ دەکات و دەبێت خوێندنەوەی کتێبی خودا بەردەوام و هەمیشەیی بێت. بەڕێز حەکیم ئاماژەی بە گرنگی خەرجکردن بە نهێنی کرد کە ڕەنگدانەوەی ڕاستگۆیی نیازە لە کاتێکدا خەرجکردن لە شوێنە گشتییەکاندا هانی کەسانی تر دەدات بۆ بەخشین و ڕوونیشیکردەوە کە بازرگانی لەگەڵ خودا بەفیڕۆ ناچێت، چونکە خوای گەورە سوپاسگوزارە و ئەوەی ئێمە پێشکەشی دەکەین پەسەند دەکات.
لەكۆتاییدا، سەماحەتی حەكیم لە وانەكەیدا كارەكانی بەرز نرخاندنی كاری خەڵكی دییكە و لێخۆش بوون لە هەڵەكانیان دووپات دەكاتەوە و دەڵێت ئەوە بناغەیەكی قورئانییە كە دەبێت هەموو موسڵمانێك لە كاری رۆژانەی كاری پێبكات.