• وانە رەمەزانییەكە سەماحەتی حەكیم : لێخۆشبوونو كاریگەری نوێیژ لە قوڕئانی پیرۆز

    2025/ 03 /22 

    وانە رەمەزانییەكە سەماحەتی حەكیم : لێخۆشبوونو كاریگەری نوێیژ لە قوڕئانی پیرۆز

    لە میانەی وانە رەمەزانییەكەی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی باسی كاریگەری نوێژكردن كرد بە پێی پەیامی مافەكانی ئیمام عەلی بن حوسێن ئەلسەجاد (سلاوی لێ بێت) لێرە قسەكان تەواو كران لەسەر مافی دەیەم كە پەیوەستە بە نوێژكردن و پەیوەندی بە لێخۆشبوونی خودایی، لەم وانەیە پیرۆزە كاریگەری دەیەم ڕوونی كردەوە كە نوێژژكردنی دروست دەت گەیەنێتە لێخۆشبوونی خودایی.

    سەماحەتی چەندین شایەت و نموونەی خستوەتە ڕوو لە ئایەتەكانی قوڕئانی پیرۆز بۆ بەدی هێنانی لێخۆشبوون و بەزەیی خودای گەورە وەك:

    ئەو ئایەتە پیرۆزە:  "وَلَقَدْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَبَعَثْنَا مِنْهُمُ اثْنَيْ عَشَرَ نَقِيبًا وَقَالَ اللَّهُ إِنِّي مَعَكُمْ لَئِنْ أَقَمْتُمُ الصَّلَاةَ وَآتَيْتُمُ الزَّكَاةَ وَآمَنتُم بِرُسُلِي وَعَزَّرْتُمُوهُمْ وَأَقْرَضْتُمُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا لَّأُكَفِّرَنَّ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَلَأُدْخِلَنَّكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ فَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ مِنكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَاءَ السَّبِيل" (المائدة: 12).

    سەماحەتی حەکیم لە كۆمێنتی لەسەر ئەوە ئاماژەی بە گرنگی نوێژ و زکات و باوەڕبوون بە پەیامەکان و پشتیوانی پێغەمبەرەکان کرد وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی لێخۆشبوونی خوای گەورە و چوونە ناو بەهەشت. هەروەها ئاماژەی بە گرنگی ژمارە 12 کرد لە قورئان و ئایینە ئاسمانییەكان، ڕوونیشیکردەوە کە قەرزێکی باش دەبێت لە پارەی حەڵاڵ و بە مەبەستی پاک و بێ دواخستن یان هەرکەسێک بێت، بەپێی کەلتووری بەخشندەیی پیرۆز.

    سەماحەتی حەكیم لێرە ئەو ئایەتە پیرۆزەی خستە ڕوو كە باسی لێخۆش بوون دەكات:

    ، حيث قال: "فَإِن تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيم" (التوبة: 5)، مؤكدًا أن التوبة الحقيقية يجب أن تكون مقرونة بالعمل الصالح، وأن الإيمان يظهر جليًا في إقامة الصلاة وإيتاء الزكاة.

    لە کۆتایی گوتارەکەیدا، بەڕێزحەکیم داوای كرد كە  کەلتووری قبووڵکردنی تۆبەکردنی کەسانی تر کرد دوای داننان بە گوناهەکانیان هەبێت، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە مەبەست لە تۆبەکردن ڕێنمایی و خواناسی یە، هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە شتەکان بە دەرەنجامەکانیان دەپێورێن، چونکە مرۆڤ دوای باوەڕبێ باوەڕیش دەبێت، ئەوەش لە ئایەتەکاندا دووپات دەکرێتەوە.

    بەڕێز حەكیم لە وانە ڕەمەزانییەكەی بەردەوام بوو باسی چۆنیەتی و كاریگەری نوێژكردنی لەسەر ژیانی مرۆڤ كرد، دووپاتیشی كردەوەكە ئەوە روكنێكی گرنگە لە ئیسلام لەبەر ئەوەی باشترین ڕێگایە تا بەندە لەخودای گەورە نزیك بێتەوە و داوای لێخۆش بوون بكات.

    Related News