لە وانەیەكی رەمەزانیدا بەڕێز حەكیم : كاریگەری نوێژكردن و مافی زیكر لە پەیامی مافەكانی ئیمام سەجاد (سلاوی لێ بێت)
لەمیانەی وانە رەمەزانییەكەیدا بەڕێز حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی باسی كاریگەری نوێژكردنی كرد و بەپیی پەیامی مافەكانی ئیمام عەلی كوڕی حوسێن ئەلسەجاد (سڵاوی لێ بێت) باسی كارریگەری نۆیەمی كرد كە پەیوەستە بە مافی نوێژكردن و مافی زیكر كردن، ئەوەش مافی گرنگن پێویستە موسڵمان پارێزگاری لێیان بكات و لەژیانی رۆژانەش بایەخیان پێبدات.
لە وتارەکەیدا، سەماحەتی حەکیم جەختی لەسەر گرنگی نوێژ کردەوە لە هاندانی یادکردنەوەی خوای گەورە و پێداچوونەوە و نموونەی بە کۆمەڵێک ئایەتی قورئانی هێنایەوە کە ئەو پەیوەندیە قووڵەی نێوان نوێژ و یادکردنەوە دەردەخەن، لەوانە:
ئایەتی پیرۆز "وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِّنَ اللَّيْلِ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ذَٰلِكَ ذِكْرَىٰ لِلذَّاكِرِينَ" (هود: 114)
لێرەش سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە نوێژكردن باشترین بەڵگەی كاری دروستە وئەوە خراپەكان دەسرێتوە و لەگوناهەكانیش لێخۆشبوونت بۆ دەكرێت.
ئایەتی پیرۆز: "وَأَنَا اخْتَرْتُكَ فَاسْتَمِعْ لِمَا يُوحَىٰ، إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدْنِي وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِي" (طه: 13-14)
سەماحەتی ئاماژەی بە پێویستی گوێگرتن و تەرکیز کردن لەسەر ئەو یادەوەرییەی کە لە ڕێگەی قورئانی پیرۆزەوە بۆمان ئاراستە کراوە و جەختی لەسەر گرنگی نوێژ لە بروادان بە یەکتاپەرستی و کردەوەی چاک کردەوە.
كما استشهد السيد الحكيم بعدد من الآيات الأخرى التي تُؤكد على ضرورة الذكر بعد أداء الصلاة، ومنها:
سەماحەتی حەكیم چەند نموونەیەكی دیكەشی هێنایەوە كە ئەوە دووپات دەكاتەوە لەوانە:
"يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِن يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَىٰ ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ" (الجمعة: 9)
واتای خێرابوونە لە زیكری خودا و وازهێنان لە كارە دونیاییەكان لە كاتی ئەنجامدانی نوێژدا.
الآية الكريمة "فَإِذَا قَضَيْتُمُ الصَّلَاةَ فَاذْكُرُوا اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَىٰ جُنُوبِكُمْ" (النساء: 103)
ئەو ئایەتە جەخت لەسەر بەردەوامبوون لە زیكری خوا دەكات لە هەموو حاڵەتەكاندا.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەووە كە گرنگە پارێزگاری لە نوێژ بكرێت وەك ئامرازێك بۆ پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ خودای گەورە و ڕوونی كردەوە كە نوێژ سەرچاویەكی ئاشتی نێوخۆیی و بەزەیی و لێخۆشبوونە، گوتشی ئەوە بۆ باشكردنی مرۆڤەكان و بەرزركردنەوەی ورە باشە.
وانەكە بەردەوام بوو لە كەشێكی پر ئیمان و بڕواهێنان و بیركردنەوە، بەڕێز عەمار حەكیم بەڵێنی دا قسەی زیاتر لەسەر ئاسەواری ئاینی لە وانەكاتنی داهاتوودا بكات.