• سەماحەتی حەكیم : شەوی قەدر و برینی ئەمیری موسڵمانان  بەرجەستەی ماناكانی هەق و ئیمان دەكەن

    2025/ 03 /19 

    سەماحەتی حەكیم : شەوی قەدر و برینی ئەمیری موسڵمانان بەرجەستەی ماناكانی هەق و ئیمان دەكەن

    لەشوێكیی مەزنی (شەوی قەدر) و بەبۆنەی برینیی ئەمیری موسلمانان عەلی كوڕی ئەبی تالب (سلاوی لێ بێت)سەماحەتی حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی باسی بنەما و بەها مەزنەكانی ئەمیی موسڵمانان (عەلی) كرد سڵاوی لێ بێت و گوتی عەلی تەنها نوێنەرایەتی خۆی ناكات بەڵكو نوێنەرایەتی نەتەوەیەك و پرۆگرام و پرۆژەیەكی تەواو دەكات.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە عەلی سڵاوی لێ بێت لەگەڵ هەق بوو، هەقیش لەگەڵ ئەودا بوو وەك پێغەمبەر (د خ) لێ بێت دەڵێت پێوەری ئێمە لە دونیا و ڕاستگۆیی هەقە ، ێوەری هەقیش عەلییە (سلاوی لی بیت).
    لەم بۆنە پیرۆزەش،  سەماحەتی حەكیم داوای كرد بیرێك لە كاروانی بۆندار و هەڵوێستە نەمرەكانی بكرێتەوە و ئاماژەی كرد كە پێویستە بەردەوام بین لە لەخۆگرتنی بەهاكانی دادەپەروەری و ڕاستگۆیی كە بەرجەستەی پەیامی ئەمیری موسڵمانان بوو.

    Related News