سەماحەتی حەكیم چاوی بە باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا دەكەوێت و پەیوەندی دوو قۆڵی تاوتوێ دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز پاتریك دۆریل باڵیۆزی فەرەنسی لە بەغدا و لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و فەرنسا و چۆنیەتی پێشخستنی لەگەڵ دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكەش كرا.
لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئەو هەلە نایابانەی عێراق دابینی دەكات لە بواری بنیاتنان و ئاوەدان كردنەوە،پێوستە بقۆسترێتەوە، داواشی كرد سوود لە ئەزموونی كۆمپانیا فەرەنسییەكان وەربگیرێت لە ڕووی ئەو بوارە زیندووانەدا، هەروەها باسی پێشهاتەكانی دۆخی سووریای كردو سەماحەتی حەكیم هیوای خواست ئەو ولاتە دراوسێ و برایە دۆخی باش بێت وئاشتی و سەقامگیری باڵی بەسەر بكێشێت، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە ئامادەیی ئەمنی و سەربازی هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، جەختیشی كردەوەكە پێویستە لێدانی پێشوەختە بۆ سەر تاقمە تیرۆریستییەكان ئەنجام بدرێت.
سەبارەت بەدۆخی غەزە سەماحەتی حەكیم سەركۆنەی خۆی دووپات كردەوە بۆ دوژمنداری ئیسرائیلی بەردەوام بۆ سەر كەرتیی غەزە، ئەو دوژمندارییەش پێشێلكارییەكی ئاشكرای هەموو یاسا و ڕێسا نێێودەوڵەتییەكانە ئەوەش گرژی و سەرخستنە لە ڕووی سەربازی، سەماحەتیی بەرپرسیارێتی ئەوەی خستە سەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە پێویستە ئەو دەستدرێژییە بوەستێنن و پاڵپشتی مرۆیی ئاوارەكان و زیان لێكەوتوان بكەن.
لەكۆتاییدا هەردوو لا دووپاتیان كردەوە كە پێویستە هاریكاری هاوبەش پتەوتر بكرێت بۆ بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان عێراق و فەرەنسا لە بوارە جییا جیاكان بۆ خزمەتكردنی هەردوو گەل و بۆ سەقامگیری ناوچەكەش.