• سەماحەتی حەكیم لە وانە ڕەمەزانییەكەیدا ئاسەواری نوێژكردن لە قوڕئانی پیرۆز دەخاتە ڕوو

    2025/ 03 /19 

    سەماحەتی حەكیم لە وانە ڕەمەزانییەكەیدا ئاسەواری نوێژكردن لە قوڕئانی پیرۆز دەخاتە ڕوو

    لە وانە ڕەمەزانییەكەیدا بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێیتی هێزەكاتنی دەوڵەتی نیشتمانی قسەكانی خۆی تەواو كرد لەسەر شیكردنەوەی ئاسەوارەكانی نوێژكردن لە قورئانی پیرۆزدا،لێرەش كۆمەڵێك بەڵگەی قورئانی پەیوەست بە مافی دەیەمی (پەیامی مافەكانی ئیمام عەلی بن حوسێن ئەلسەجاد)ی (سلاوی لێ بێت)خستە ڕوو سەماحەتی حەكیم كۆمەڵێك ئایەتی پیرۆزی باس كرد كە گرنگیی نوێژكردن لە ژیانی موسلمانان دەردەخات.

    سەماحەتی حەکیم ئاماژەی بە شایەتی سێیەمی سورەتی لوقمان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ڕێنمایی و بەزەیی لەسەر بنەمای حیكمە و بەزەیی دێت، هەروەها ڕوونیکردەوە کە چۆن نوێژ و زەکات لە کۆڵەکەکانی سەرەکین بۆ بەدەستهێنانی ڕێنمایی خودا، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە قورئانی پیرۆز لە زۆربەی ئایەتەکاندا باسی نوێژ و زەکات بەیەکەوە دەکات، کە نوێژ گوزارشت لە تەواوەتی ئەخلاقی دەکات و زەکاتیش  گوزارشت لە چارەسەری ماددی و ئابووری دەکات، ڕوونیشی كردەوە كە زەكات لە شیكردنەوەی قورئانیدا فراوانترە لە ئەركێكی فەقهییەوە.

    لە شایەتی چوارەمی سورەتی ئەعەلقدا، سەماحەتی حەکیم باسی ستەم وزولم دەکات کە لە ئەنجامی پارە و دەسەڵات و زانست دروست دەبێت، ئاماژەی بەوەدا کە قورئانی پیرۆز باسی چەندین نموونەی پێغەمبەرانی کردووە کە دەسەڵات و پارە و زانستیان هەبوو بەڵام ملکەچی خوای گەورە بوون، وەک پێغەمبەر سولەیمان و یوسف (سلاویان لێ بێت)، کە هەموو شتێکیان هەبوو لە نیعمەتەكانی خوای گەورەدا.

    بەڕێزحەکیم جەختی لەوە کردەوە کە نوێژکردن نیشانەی کۆیلایەتییە بۆ خودا و قەدەغەکردنی نوێژ یەکێکە لە دیارترین خراپەکان كە مرڤ دەیكات، ڕوونیشی کردەوە کە قورئان لە شایەتی چوارەمدا باسی ئەوەی نەكردوە کە کێ نوێژی حەرام کردووە یان ئەو بەندەیەی نوێژی کردووە، بەڵكو ئاماژە بەوە دەکات کە کردارەکە گرنگترە، بێ گوێدانە ئەو کەسەی کە ئەنجامیداوە.

    لەكۆتایی وانەكەیدا، بەڕێز عەمار حەكیم بانگەشەی بۆ گرنگی پابەندبوون بە نوێژكردن كرد وەك ئامرازێك بۆ هیدایەت و ڕەحمەتیی خودایی، دووپاتیشی كردەوە كە مرۆڤ پێویستی بە هاوسەنگییە لە نێوان پاكی رۆحیدا كە نوێژكردن زەمینەی بۆ خۆش  دەكات لەگەڵئەو چارەسەرییانەی ژیانی داراییبە زەكات پێشكەش دەكرێت.

    Related News