• سەماحەتی حەكیم سەركۆنەی قەسابخانەكانی غەزە دەكات و داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات هەڵوێستێكی توند وەربگرن

    2025/ 03 /18 

    سەماحەتی حەكیم سەركۆنەی قەسابخانەكانی غەزە دەكات و داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات هەڵوێستێكی توند وەربگرن

    لە لێدوانێكدا سەبارەت بەدۆخی غەزە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەركۆنەی هێرشە دوژمنكارانەكەی ئیسرائیلی بۆ سەر غەزە كرد وێرای ئەوەی ئاگر بەس لە ئارادا هەیە، سەماحەتی ئاماژەی كرد كە فرۆكەی جەنگی داگیركەر بەردەوامە لە بۆردومانكردنی ناوچەی جیاجیا لە كەرتەكە بەتایبەتیی كامپی ئاوارەكان ئەوەش سەدان شەهید و برینداری لێ كەوەتەوە.

    سەماحەتی گوتی " ئەو قەسابخانە دوژمندارییە بێ هودەیە دەچێتە پاڵ زنجیرە پێشێلكارییەكانی دیكەی مافی مرۆڤ لە غەزە، لەسایەی بێ دەنگی نێودەوڵەتی بێ مانادا، گوتشی ئێمە هانی كۆمەڵگە نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتوەكان دەدەین لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەوەی هەڵوێستێكی توند وەربگررێت و داگیركەر ناچار بكات بڕیای ژمارە  2735 جێبەجێ بكات كە پەیوەستە بە ڕاگرتنی شەڕی غەزە.

    لەكۆتایی لێدوانەكەییدا، بەڕێز عەمار حەكیم داوایی ڕەحمەت و بەزەیی  بۆ شەهیدان كرد و هیوای خواست بریندارانیش بە زووترن كات چاك ببنەوە، دووپایشی كردەوە كە گەلای فەلەستینی خۆاگر دەبێت لەڕووی ئەو دوژمندارییە تا هەموو مافە ڕەواكانی وەردەگرێتەوە.

    Related News