سەماحەتی حەكیم بەردەوامە لە وانەی ڕەمەزانی لەسەر كاریگەری نوێژكردن لەسەر قورئانی پیرۆز
لە وانە ڕەمەزانییەكەی ئەمرۆ بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی باسی كاریگەری نوێژكردنی لە قوڕئانی پیرۆز كرد كە لە مافی نوێژكردن هەیە لە پەیامی ئیمامی عەلی كوڕی حوسێن ئەلسەجاد(سلاوی لێ بێت).
سەماحەتی حەكیم لە وانەكەی باسی چەندین ئاسەواری كرد كە لەنوێژكردن بەدی دەكرێت و دووپاتی كردەوە كە دەبێت دڵسۆزی لە پەرستن هەبێت، لێرەش نموونەی بەو ئایەتە پیرۆزە هێنایەوە.
"وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ" (سورة البينة 5)،
هەروەها لە درێژەی قسەكانی ئاماژەی بەو ئایەتە پیرۆزە كرد كە باس لە پەرستنی دڵسۆزانە دەكات و لەگەڵ نوێژ و زەكات گوتیشی نوێژكردن دەبێتە هۆكاری پتەوكردنی گەڕانەوە و ناسینی ڕێگای ڕاست بە شێوەیەكی ئیلاهی و قورئانی پیرۆزیش باشترین ڕێگایە بۆ موسڵمانان تا گەورەترین سوود لە مانا قووڵەكانی وەربگرن.
هەروەها سەماحەتی حەكیم باسی لە مەسەلەی ڕێنمایی و کاریگەری نوێژ لەسەر ژیانی مرۆڤ کرد و ئاماژەی بەوەدا کە قورئانی پیرۆز وەک ڕێنماییەکە بۆ ئەوانەی باوەڕیان بە غەیب هەیە، نوێژ دەکەن و زەکات دەدەن، ڕوونیکردەوە کە چۆن باوەڕ بە غەیب و کرداری چاک بنەمای تێکەڵاوبوون لە کەسایەتی باوەڕداردایە، هەروەها باسی لە ڕۆڵی کۆمەڵایەتی نوێژ کرد بەتایبەتی لە مزگەوتەکاندا کە ئەنجامدانی نوێژ لە مزگەوتەکاندا یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکان بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئیسلامی بە مەرجێک مزگەوتەکان لەسەر بنەمایەکی دروست دابنرێن کە لە زانست و ڕاستودروستی و پارەی حەڵاڵدا نوێنەرایەتی دەکرێن.
لەكۆتای وانەكەیدا، بەڕێز عەمار حەكیم جەختی كردەوە لەسەر ئەكتیڤبوونی مزگەوتەكان وەك شوێنێكی پەرستن و بیركردنەوە، هانیشی دا كە دەبێت پابەند بین بە نوێژكردن لە مزگەوتەكان و فەرامۆش نەكردنی ئەو لایەنە ئاینی و كۆمەلایەتی یە كە دەبێتە هۆكاری باشكردنی لایەنی رۆحی و كۆمەلگەیی.