سەماحەتی حەكیم بەردەوامە لە ڕوونكردنەوەی وانە ڕەمەزانییەكان و باسی ڕێگرەكانی نوێژ و كاریگەرییەكانی دەكات
لەسەرەتای وانە ڕەمەزانیەكەی ئەمرۆدا، سەماحەتی حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پیرۆزبایی لەدایكبوونی ئیمام ئەلحەسەن موجتەبای كرد (سلاوی لێ بێت) دواتر باسی تەواوكاری وانەی پێشووی كرد لەسەر پەیامی مافەكانی ئیمام هەلی كوڕی حوسێن ئەلسەجاد (سڵاوی لێ بێت)، سەماحەتی باسی مافیی دەیەمی كرد لەسەر مافی نوێێژكردن و ئاماژەی بە ڕێگریەكانی نوێژكردن و كاریگەرییەكانی دا.
لەسەرەتای قسەكانی سەماحەتی حەكیم باسی ڕیگریەكانی نوێژكدنی كرد و ئاماژەی بە پێنج چاوگی پێشووتر بەست و باسی ڕێگری دیكەشی كرد كە بەپێی فەرموودە پیرۆزەكان بەم جۆرە باس كراوە:
غەیبەت كردن: ئەوە ڕێگا لە نوێژكردن دەگرێت، پێێغەمبەر (د خ) لەسەر بێت دەڵێت"
"من اغتاب مسلمًا أو مسلمة، لم يقبل الله تعالى صلاته ولا صيامه، أربعين يومًا وليلة، إلا أن يغفر له صاحبه".
واتا ئەوەی غەیبەتی یەكێك بكات، خودای گەورە بۆ ماوەی چل رۆژ و چل شەو نوێژ و رۆژووی ێ قبوول ناكات"
ورد عن الإمام جعفر الصادق (عليه السلام): "من نظر إلى أبويه نظر ماقت وهما ظالمان له، لم يقبل الله له صلاة"
ئازاردانی دایك وباوك: ەوەی بە چاوێكی ناشرین و كەم سەیری دایك و باوكی بكات وەك ئیمام جەعفەر كازم باسی دەكات خودای گەورە نوێژی لێ وەرناگرێت
هەروەها چەندین کۆسپ و تەگەرەی دیکەش چارەسەر کراون، لەوانە کەنیزەی ئەبیق و یاخی لە مێردەکەی و حەرام کردنی زەکات و داوێن پیسی و مەستکەر وەک لە فەرموودەکانی پێغەمبەر دەری خستووە کە ئەو کەسانە نوێژەکانیان قبوڵ ناکەن هەتا تۆبە نەکەن، لە ڕووناکیی هەشتەمدا، سەماحەتی حەکیم باس لە کاریگەرییەکانی نوێژکردن دەكات و و جەخت لەوە دەكات کە نوێژ نوێنەرایەتی کلیلی پەرستن و ئیمان دەکات و ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجامدانی نوێژ بەپێی مەرجەکانی خۆی نوێژکەر دەخاتە نێو بازنەی بڕواداران و مسوڵمانان، هەروەها ئاماژەی بەو ئایەتە پیرۆزانە کرد کە نوێژ بە خواناسی و باوەڕەوە دەبەستنەوە و گوتی:
"ذَٰلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ" (البقرة 2-3).
"الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ" (الأنفال 3-4).
سەماحەتی حەکیم ئاماژەی بە گرنگی نوێژ کرد لە چاکسازی كەسی و کۆمەڵایەتیدا، جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی نوێژ بکات کار بۆ چاکسازی خۆی و کۆمەڵگا دەکات و بە یەکێک لەو چاکسازانە دادەنرێت کە پاداشتەکەی لای خودا مسۆگەر دەکات.
لەكۆتایدا بەڕێز حەكیم وانەكەی بە دووپاتكردنەوە لە پێویستیی دەستگرتن بە ئامرازێكیی سەرەكی گرت بۆ بەدی هێنانی تەقوا و ئیمان و چاكسازی ە ژیانی رۆانەدا، هانیشی دا پابەند بن بە داب و نەریتی ئیسلام و لایەنی رۆحی و مەعەوی ئەو ئاینە مەزنە.