• سەماحەتی حەكیم یادەوەری بەئامانجگرتنی هەڵەبجە زیندوو دەكاتەوە و دەڵێت پێوستە وەك ڕێزلێنانێك بكرێتە پارێزگا

    2025/ 03 /16 

    سەماحەتی حەكیم یادەوەری بەئامانجگرتنی هەڵەبجە زیندوو دەكاتەوە و دەڵێت پێوستە وەك ڕێزلێنانێك بكرێتە پارێزگا

    بەبۆنەی 37 ساڵەی بەئامانجكردنی شاری هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی دیكتاتۆری بە چەكی كیمیاوی قەدەغەكراو لەسە ئاستی نێودەوڵەتی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتیی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی گوتی " هەڵبجەی شەهید هەمیشە برینێكیی ستم لێكراوانەیە لە ناخی دڵی عێراقییەكان و جیهاندا،  هەمیشە نیشانەیەكی ژان و دوژمنداری بۆ ڕۆڵەكانی ئەو شارە غەدر لێكراوە دەمێتنێتەوە.
    لەم ڕووەوە لە بەیانێك بە بۆنەیە بەڕێز حەكیم گوتی هەڵبجە تەنها ڕووداوێكیی مێژوویی نەبوو بەڵكو ئەو هێمای گرنگی عێراقییەكانە، لەبەر ئەوەیبەبیر هەمووان دەهێنێتەوە چ تاوانێكی قێزەون بەرامبەر ئەو خەڵكە كراوە، ئەوە یەكێك بوو لە ناشرینترین تازانەكانی جەنگ لە سەردەمی ئێستادا، سەماحەتی گوتیشی یادی هەڵبجە وەك نەخشێك لە ویژدانی هەموومان دەمێنیتەوە، پێویستەبیرمان بەردەوام لەسەر كارەساتی عێراق بێت.

    سەماحەتی گوتیشی، لەم یادە پڕ ژانە ڕاست ترین پرسەی خۆم ئاراستەی ڕۆحی شەهیدان دەكەم و داوا دەكەم ڕەحمەت بۆ هەموو ئەوانە بچێت كە بوونە قوربانی ئەو تاوان قێزەونە، هەروەها هییوایی چاكبونەوە و ئارامی بۆ هەموو ئەوانە خواست كە لەم تاوانە ڕزگاریان بووە.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە باشترین ڕێزلێنان بۆ ئەوان ئەوەیە كە هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی عێراقی تازە دانی پێ دابنرێت، بۆ ئەوەی دادپەروەری بۆ ڕۆڵەكانی ئەم شارە بەدی بێت و هەلی كاریان بۆ بڕەخسێت و توانای ئابووریان باش بكرێت جگە لە زامن كردنی نوێنرایەتی سیاسی فراوانتر لە بڕیاری عێراقی ئەوەش وادەكات دۆخی شارەكە باشتر بێت.
    گوتیشی ئەكتیڤكردنی ئەو بڕیارە ڕۆڵی هەڵبجە لە پێشكەوتن و بنیاتنان لەعێراق دەگۆڕێت ئەو ڕێز لێنانەش هەنگاوێكە بۆ ئەوەی دادپەورەری بۆقوربانیان بەدی بێت و ئاستی بژێوی خەڵكەكەی باشتر بكرێت لەبەر ئەوەی ئەم شاە یادەوەرییەكی مەزنی لە دڵی هەموو عێراقییەك هەیە.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم داوایی لە هەموو عێراقییەكان كرد یەك ڕێز بوەستن و هاوپەیمانێتی لەگەڵ خەڵك هەڵبجە بكەن و ڕێزی شەهیدان و قوربانییەكانیان بگرن.

    Related News