• سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی كردنەوەی نەخۆشخانەی شەعب دەكات و گرنگی چاككردنی سروشتی دۆخی تەندروستی دووپات دەكاتەوە

    2025/ 03 /15 

    سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی كردنەوەی نەخۆشخانەی شەعب دەكات و گرنگی چاككردنی سروشتی دۆخی تەندروستی دووپات دەكاتەوە

    لە ناو نەخۆشخانەی گشتی شەعب، ئەو دامەزاروە پزیشكیە گەورەیە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك پزیشك و كادیرانی نەخۆشخانەكە و سەرەتا پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی لێكردن و سوپاس گوزاری ئەرك و ماندوبوونی هەمووان بوو لەوەی لە كەرتی تەندروستی پێشكەشیان بە هاولاتیان كردوە.

    لەمیانەی قسەكانی بۆ كادیرە پزیشكییەكان، سەماحەتی حەكیم گرنگی دابین كردنی نەخۆشخانە و خزمەتگوزاری تەندروستی خستە ڕوو و ئاماژەی كرد كە ئەو دۆخە سەختەی عێراق پێی تێپەڕ بوو لە شەڕ و ڕكابەری كە كاریگەری زۆری هەبوو لەسەر پێشكەوتنی كەرتی تەندروستی بە شێوەیەكی گونجاو، هەروەها داوای كرد سوودە لە ئەزموونی نێودەوڵەتی وەربگیرێت بۆ ئەوەی كەرتی تەندروستی عێراق پێش بكەوێت.

    سەماحەتی حەکیم ئاماژەی بەوەشکرد کە حەوت نەخۆشخانە ڕادەستی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کراون لەوانە وڵاتانی ئەوروپا و داوای سەرکەوتنی ئەم ئەزموونەی كرد لەگەڵ  پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری پزیشکی  و هیوای خواست ئەو پزیشکە تورکیایانەی کە لە نەخۆشخانەی ئەلشەعب کار دەکەن بەشداری بکەن لە بەرزکردنەوەی ئاستی چاودێری تەندروستی.

    بەڕێز حه کیم جەختی لەسەر گرنگی و لێهاتوویی کارمه ندانی عێراقی کردەوە  به  تایبەتی له ڕووی کارگێڕی و تەکنیکیەوە بۆ دڵنیابوون له به ڕێوەبردنی پێشکەوتوو و کاریگەری نەخۆشخانەكان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ ڕێکخستنی کارەکان بەپێی سیستەمی مۆدێرن کە دڵنیایی پاراستنی نەخۆشخانەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بدات.

    لە کۆتایی قسەکانیدا سەماحەتی حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە بارودۆخی عێراق دوای چەندین ساڵ لە نەهامەتی لەگەڵ سەقامگیریی ئەمنی و سیاسی و کۆمەڵایەتی دەستیپێکردووە و ستایشی پێشکەوتنی بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشپیدانی کرد، ئەوەشی خستەڕوو کە بوونی پزیشکانی تورک لەعیراق هەنگاوێکی ئەرێنی تەندروستییە بەرەو بەدیهێنانی سەقامگیری و هیوای خواست نەخۆشخانەی شەعب ببێتە نموونەیەک لەکەرتی تەندروستی لەو وڵاتەدا.
     

    Related News