• سەماحەتی حەكیم بەردەوامە لەوانەكانی لەسەر شرۆڤەی مافی نوێژكردن و باسی ڕێگرەكانی دەكات

    2025/ 03 /15 

    سەماحەتی حەكیم بەردەوامە لەوانەكانی لەسەر شرۆڤەی مافی نوێژكردن و باسی ڕێگرەكانی دەكات

    لەچوارچێوەی زنجیرە وانەكانی سەبارەت بە پەیامی مافەكانی ئیمام عەلی كوڕی حوسێن ئەلسەجاد (سلاوی لێ بێت) بەڕێز عەمار حەكیم بەردەوامە لە شڕۆڤەی لەسەر مافی نوێژكردن كە بڕگەیی دەیەمە لە پەیامە پیرۆزەكە لێرە لە دوایین وانەی لەم بارەیەوە سەماحەتی حەكیم باسی ئەو هاندەرانە كرد كە موسلمان وا لی دەكات نوێكەی بكات، ئاماژەشی كرد كە پێویستە خۆبەدەستەوە بدەیت و خۆت ڕادەستی خودای گەورە بكەیت بۆ ئەوەی هاندانێك بێت بۆ مرۆڤ بۆ پەرستن، هەروەها باسی گرنگی نزا كردنی لە ژیانی موسڵمان كرد بۆ پێوستی سەقامگیری و ئەمن و ئاسانكردنی نوێكردنەكە.
    سەماحەتی حەكیم گوتیشی كە عەقل لە بەنەما سەرەكییەكانە لە ئەئەنجامدانی نوێژكردن بە باشترین شێوە و پێویستە موسلمان بە كامڵی هۆشی خۆی بزانێت چی لە نوێژكردن دەڵێت و ئەوەش هێز بە مسوڵمان دەبەخشێت و دەبیتە هۆكارێكی گەورە بۆ ئەوەی ئەم پەرستنە بە دلسۆزیی ئەنجام بدات.

    هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەماحەتی حەکیم لە گوتەكەیدا باسی لەو بەربەستانە کرد کە لەوانەیە ڕێگربن لەبەردەم نوێژكردن، لەوانە کاریگەرییەکانی شەیتان کە دەیەوێت لە ڕێگەی ئامرازە جۆراوجۆرەکانی وەک مەست و قومارەوە ڕێگری لە باوەڕدار بکات لە نوێژکردن، هەروەها ڕوونیشیکردەوە کە نقووم بوون لە جیهان و زیادەڕەوی لە بازرگانی و پارە لەوانەیە هۆکارێک بێت بۆ فەرامۆشکردنی نوێژ، لێرەش ئاماژەی بە ئایەتەکانی قورئان دا کە داوا لە باوەڕداران دەکات خۆیان لەو شتانە بەدوور بگرن.
    بەڕێزحەکیم جەختی لەسەر پێویستی دوورکەوتنەوە لە ستەم و لووتبەرزی کردەوە و ڕوونیکردەوە کە ئەوانەی ستەم و لووتبەرزی لەگەڵ کەسانی تردا دەکەن، ناتوانن وەک پێویست نوێژ بکەن و ئاماژەی بە فەرموودەکانی پێغەمبەر کرد کە هۆشداری دەدات لە دەرەنجامی ئەم کارانە لە ژیانی باوەڕداردا.
    لەكۆتایی وانەكەیدا، سەماحەتی حەكیم داوای لە هەمووان كرد بە دڵسۆزی پەرستن ئەنجام بدەن و خۆیان لە هەموو ئەو شتتانەش بەدوور بگرن كە نوێكردن دەشێوێنن.
     

    Related News