• سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەرۆكی سەنتەری كاروباری سیاسی و دەرەوەی فەرەنسا دەكەوێت و باسی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە دەكات

    2025/ 03 /14 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەرۆكی سەنتەری كاروباری سیاسی و دەرەوەی فەرەنسا دەكەوێت و باسی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز فابیان بۆسار سەرۆكی سەنتەری سیاسی و دەرەوەی فەرەنسا، لەم دیدارە بەڕێزیان. باسی لە پێشهاتە سایسییەكانی عێراق و ناوچەكەی بەشێوەیەكی گشتی كرد.

    لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم سەقامگیری ناوچەكەی دووپات كردەوە وەك مەرجێكی سەرەكی بۆ سەقامگیری هەموو جیهان و جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی گفتوگۆ و كاملبوونی ڕۆڵەكان لەنێوان ولاتانی ناوچەكە بۆ بەدی هێنانی سەقامگیری پێویست گوتیشی عێراق ڕۆڵێكی میحوەری و سەرەكی لەم هەولانە دا هەیە.

    سەماحەتی بانگەشەی بۆ گفتوگۆ لە سووریا كرد و دووپاتی كردەوە كە گرنگە ڕێز لە تایبەتمەندی و سروشتی دیموگرافی ئەو ولاتە برایە و ئاماژەی كرد كە لێك تێگەیشتنی سیاسی و كۆمەلایەتی ڕێگایەكەكی گونجاوە بۆ تێپەڕكردنی ئەو قەیرانەی ئێستا دەگوزەرێت.

    سەبارەت بەدۆخی ناوخۆیی عێراق، سەماحەتی حەكیم ڕوونی كردەوە كە عێراق ئەركێكی زۆری لە بواری ئاوەدان كردنەوە و خزمەتگوزاری ئەنجامداوە، لێرەش سەقامگیرییەكی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵگەیی ئەوەش ڕێگا خۆشكەر بوو بۆ قۆناغی ئێستا و قۆناغی داهاتووش  كە تیشك دەخاتە سەر هەستتانەوە لە دۆخی خزمەتگوزاری و بیناسازی.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە ئەو سەقامگیرییەی لە عێرا بەدی هاتوە ئاسۆیەك دەڕەخسنێت بۆ چانسی گەشەپێدانی بەردەوام  و ئاماژەی كرد كە ئاوەدانكردنەوە لە پێشینەی كارەكانی ئەوو قۆناغە گرنگەیە.

    لەم ڕووەوە بەڕێز فابیان بۆسار بایەخێكی ۆری بەو ئەركە دا كە عێراق لەزۆربە ڕووەكان دەیدات و دووپاتی كردەوە كە گرنگە هاریكاری هاوبەش لەنێوان عێراق و فەرەنسا هەبێت لە ڕووی سەقامگیری هەرێمی و نێودەوڵەتیدا.

    Related News