سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی لە ڕۆلەكانی تایفەی سائیبەی مەندائی دەكات و داوا دەكات بگەڕێنەوە وبەشدای لە بنیاتنانی عێراق بكەن
لەچوارچێوەی ئاهەنگەكانی جەژنی ئەلخەلیقە (ئەلبرۆنایا) بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەوتی نیشتمانی ئامادەبوو بۆ ئەوەی پیرۆزبایی پێشكەش بە هاوبەشانمان لە نیشتمان و مرۆڤایەتی لە ڕۆڵەكانی سائیبەی مەندائی بكات بە ئامادەبوونی سەركی تایفە بەڕێز شێخ سەتار جەبار ئەلحلو.
لەگوتەیەكدا سەماحەتیی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر ئەوەیكە پێكهاتە عێراقییەكان بە ژمارەیان ناپێورێن بەڵكو بەوە دەپێورێن كە وەك زیادەیەك پێشكەشی دەكەن بۆ دەوڵەمەند كردنی كەلتوور و رۆشەنبیری عێراقیدا، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە بوونی سائبەی مەندائی لە عێراق بۆ ئەمرۆ گرنگیەكی زۆری هەیە لەبەر ئەوەی بیر و دید و رۆشەنبیری و مژوێكی دێرینیان هەیە.
سەماحەتی حەكیم لەم باریەوە دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بوونی ئەو تایفە بەڕێزە لە عێراق و ڕوونیكردەوە كە پارساتنی بوونی ئەوان كارێكی زۆر گرنگە و داواشی كرد ڕۆلەكانی سائیبەی مەندائی بۆ عێراق بگەڕێنەوە لەوانەی بەهۆی دۆخی پێشووی ولات ڕۆیشتن تا ببن بە بەشێك لە پرۆسەی بنیاتنان و ئاوەدان كردنەوە و بەشداربوون لە سەقامگیری و گەشپێدانی وڵاتدا.
سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە عێراق ئەمرۆ دۆخێكی سیاسی و كۆمەڵگەیی و ئەمنی سەقامگیر بەسەر دەبات كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، ئێستتاش پێویستی بە هاوبەشە سەرەكییەكانە بەهەموو ڕۆڵەكانی تا لەو قۆناغە نیشتمانییە گرنگە بەشداری بكەن كە بەدی هاتوە، داواشی كرد بەشداربوون هەبێت بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتە لەهەموو بوارەكاندا.
سەماحەتی باسی ئەو رۆڵە گەورەیەی كرد كە سائیبەی مەندائی لە نوێنەرایەتی عێراق لە پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەكان دەیگێڕن و ئاماژەی كرد كە ئەوان دەتوانن ببنە نوێنەری عێراق لە هەموو جیهان لەڕێگەی قۆستنەوەی پەیوەندی و هاوبەشییەكانیان كە دەبێتە هۆی ئەوەی پێگەی عێراق لەناوچەكە و جیهانیش بەهێز تر بێت.
لەكۆتایی قسەكانیدا سەماحەتی پیرۆزبایی دووپات كردەوە بۆ ڕۆلەكانی تایفەی سائیبەی مەندائی بەبۆنەی جەژنەكەیان و هیوای سەركەوتن و سەقامگیری و ئاشتی و تەبایی لە عێراقدا بۆ خواستن.