• سەماحەتی حەكیم چاوی بە ئەندازیاران و كرێكاران ل شوێنی كاریان لە بەغدا كەوت: داوای كرد سوود لە مانگی رەمەزانی پیرۆز وەربگرن وشانازی بە كاری نیشتمانی بكەن

    2025/ 03 /13 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە ئەندازیاران و كرێكاران ل شوێنی كاریان لە بەغدا كەوت: داوای كرد سوود لە مانگی رەمەزانی پیرۆز وەربگرن وشانازی بە كاری نیشتمانی بكەن

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی  چاوی كەوت بە كۆمەلێك ئەندازیار و كرێكارانی شاری بەغدا لەم دیدارە باس لە كارەكانی نۆژەنكردنەوە و پێشكەوتنی ولات كرد.

    لەسەرەتای ئەو دیدارە سەماحەتی حەكیم داوای لە ئامادەبووان كرد كە لەم مانگە پیرۆزە بێنە میوانداری خودایی گەورە و سوود لەو هەلە وەربگرن بۆ ئەوەی سەركەوتنی زیاتر لە پێشكەوتنی كارەكانیان وەربگرن، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە كوالیتی لە كاررەكان هەبێت و چونكە ئەوە بەشێكە لە كەلتووری ئیسلام، داواشی كرد هەمووان لە كاری خۆیان و ئاستیان دەركەون.

    سەماحەتی حەکیم خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو پێشکەوتنانەی لە بواری ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا بەدەستهاتوون و ستایشی ئامادەبوونی بەهرەمەندانی عێراقی و هەوڵە بەرچاوەکانیان کرد لە جێبەجێکردن و پەرەپێدانی پرد و پڕۆژە گرنگەکانی تردا، هەروەها  ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو دەستکەوتانەی کۆمپانیا عێراقییەکان لەماوەیەکی کورتدا بەدەستیان هێناوە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ زنجیرە دەستکەوتە نەتەوەییەکان کە یارمەتیدەرن بۆ پێشکەوتنی عێراق.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە سامانی مرۆیی و عەقڵی عێراقی گرنگترین سامانە كە دەبێت سوودی لێوەربگیرێت بۆ كاروانی بنیاتنان و پێشكەوتن، جەختیشی كردەوە كە ئەو شاڵاوەی ئاوەدان كردنەوە سەركەوتوو نەدەبوو گەر سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتی عێراق بەم شێوەیە نەبوایە.
    لەكۆتایی قسەكانی، سەماحەتی حەكیم شانازی خۆی دربڕی بەو ئەركە نیشتمانیەی كرێكاران و ئەندازیاران دەیكەن، دووپاتیشی كردەوە كە متمانەیان بە توانای  نیشتمانی هەیە بۆ بنیات نان و گەشەسەندن، لەكەرتە جیاكان بۆ خزمەتكردنی عێراق لە هەموو بوارەكان.

    Related News