سەماحەتی حەكیم پێشوزای لە باڵیۆزی لوبنانی لەعێراق دەكات وپاڵپشی بەردەوام بۆ لوبنان لە قۆناغی ئاوەدانكردنەوە دووپات دەكاتەوە
بەڕێزعەمار حەكیم سەرۆكی هوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز عەلی عەلی ئەلحەبحاب باڵیۆزی لوبنانی لە عێراق كەوت، لەم دیدارە باسی پێشهاتەكانی ولاتی لوبنان كرا.
لە دەستپێكی دیدارەكە سەماحەتی گوێبیستی تازەترین پێشهاتەكانی دۆخی لوبنان بوو لە بەڕێز باڵیۆز و ئینجا هاوپەیمانێتی عێراقی بەحكومەت و گەل لەگەڵ لوبنان بە حكومەت و گەل دەربڕی لە هەموو بوارەكان سیاسی و ئابوریدا، هەروەها دووپات كرایەوە لەسەر پاڵپشتی بەردەوامی عێراق بۆ لوبنان بەتایبەتی لە قۆناغی ئیستادا كە هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوە دوای شەڕ دەستی پێكردوە.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆلیەكانی هەردوو ولاتی برا كە بەجۆرێك بێت خزمەتی هەردوو بەرژەوەندی هەردوو گەلی عێراقی و لوبنانی كرد، دووپاتیشی كردەوە كە عێراق پاڵپشتی هەموو هەڵمەتەكانی ئاوەدانكردنەوە دەكات تا ژیان ئاسایی بێتەوە.
لەكۆتایی چاوپێكەوتنەكە، هەردوو لا پابەندی خۆیان بۆ پتەوكردنی هاریكای هاوبەش و كا كردن بۆبنیاتنانی هاوبەشییەكی ستراتیژی درێژ خایەن كە خزمەتی سەقامگیری و پێشكەوتنی هەردوو گەل بكات.