سەماحەتی حەكیم لەوانەیەكی ڕەمەزانیدا : داوا دەكەین نوێژكردن بەدڵەوە بێت تا كۆمەڵە سەقامگی بێت
لە وانەیەكی ڕەمەزانیدا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هێزەكانی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی نیشتمانی باسی پەیامی مافەكانی ئیمام عەلی كوری حوسێن ئەلسەجادی كرد (سڵاوی لێ بێت) لەم وانەیەدا ئەمرۆ لە مافی دەیەم باسی مافی نوێژكردنی كرد.
سەماحەتی حەكیم لە وانەكەیدا سەرەتا باسی كۆمەڵێك فەرموودە و چیرۆكی كرد كە هۆشداری بە غافل و بێ ئاگایان دەدات لەكاتی نوێژكردندا و داواش دەكات بەدڵەوە پەویەندیی بە خودا بكرێت، گوتیشی نوێژكردن لە تەراوزووی مرۆڤ بەگوێرەی عەلیی كوڕی ئەبوتالیب ئەمیری موسڵمانان (سڵاوی لێ بێت) " نوێژكردن تەرازووە ئەوەی بەجێ بگەینێت سەركەوتوو دەبیت، هەروەها باسی كۆمەڵێك فەرموودەی كرد كەپێویستی بەرەو پیل چوونی نوێژكردن دەچن، لێرەش باسی فەرموودەیەكی ئیمام سادقی كرد (سڵاو لێ بێت) كە دەڵێت" "إعلم أن الصلاة حجزة الله في الأرض" ئەوەی دەمەوێت روون بێت،
كە دەڵێت " ئەوەی بە كەڵكت دێت نوێژەكانتە ئەو لە كاری خراپ و شتی خراپ دوورت دەخاتەوە.
سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە نوێژكردن گرنگیەكی گەورەی هەیە لە دوور خستنەوەی مرۆڤ لە كاری خراپ و قەدەغەكراو ئەوەش وا دەكات ترست لە خوا زیاتر بێت و ڕوونیشی كردەوە كە نوێژكردن وەك چاوپێكەوتنی خودای گەورەیە و ئاماژەیە بۆ پابەندبوونی مرۆڤ بە بنەماكانی ئاینی پیرۆز و پاك.
سەماحەتی حەكیم باسی پێداویستیەكانی نوێژكردنی بەپێی قورئانی پیرۆزی كرد كە كۆمەڵێك فاكتەرە كە وادەكات موسڵمان وا لێدەكات نوێژەكانی بە شێویەكی باش بكات، لێرەش باسی چەند فەموودەیەكی كرد كە هانی نوێكردن بە دڵەوە دەدات وەك:
"قَدْ أَفْلَحَ مَن تَزَكَّىٰ وَذَكَرَ اسْمَ رَبِّهِ فَصَلَّىٰ" (سورة الأعلى 14-15). وتطرق كذلك إلى أهمية الصبر والتقوى كأسباب رئيسية لأداء الصلاة كما ذكرها القرآن الكريم في مواضع عدة.
سەماحەتی حەکیم ڕوونیکردەوە کە نوێژ تەنها پەرستنێکی فەرمی نییە، بەڵکو حاڵەتێکی کارلێکردنی ڕۆحی لەگەڵ خودا و داوای لە ئامادەبووان کرد دڵنیابن لەوەی کە نوێژ باشترین ڕێگایە بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیریی دەروونی و کۆمەڵایەتی، ئاماژەی بەوەدا کە نوێژ یەكڕیزی نەتەوەیی بەهێز دەکات و هۆشیاری ئایینی لەناو تاک و کۆمەڵگادا باشتر دەكات.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە نوێژكردن دەبێت سیستەمێكی فیكری و عاتفی بێت، لە دڵ بخشێت بە ئامادەیی دڵ و دەروون بێت بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان بەندە و خودا بەهێز بێت و رۆح و كۆمەڵگەش بەرەو پێش ببات.