• سەماحەتی حەكیم لە شەوێكی ڕەمەزانیدا لەگەڵ میدیاكار و رۆژنامەنووسان : سەقامگیری عێراق و هەڵوێستی نیشتمانی دووپات دەكاتەوە

    2025/ 03 /12 

    سەماحەتی حەكیم لە شەوێكی ڕەمەزانیدا لەگەڵ میدیاكار و رۆژنامەنووسان : سەقامگیری عێراق و هەڵوێستی نیشتمانی دووپات دەكاتەوە

    لەشەوێكی ڕەمەزانیدا  كە تێیدا عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لەگەڵ كۆمەڵێك ڕۆژنامەنووس و میدیاكار بە ئامادەبوونی موئەید لامی نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق و سەرۆكی یەكێتیی رۆژنامەنووسانی عەرەبی ئامادەی بوو، سەرەتا بەڕیز حەكیم پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی لێكردن و قسە و باسەكانی ئەوانی بەرز نرخاند .

    لەگوتەكی بەڕیز حەكیم دووپاتی كرەوە كە عێراق دۆخێكی سەقامگیری بەسەر دەبات كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، لەسەر هەموئاستەكانی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئابووریدا، ئاماژەشی كرد كە ئەوانە هۆكارێكی سەرەكین لە ڕێكخستن و دیاری كردنی دۆخی ولات لە ڕووی  ناوخۆیی.

    سەماحەتی ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕووداوەکانی سوریا و هەلومەرجی ئەم دواییەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ڕكابەرییەك دروست دەکەن کە نابێت بە پرەنسیپی سازش و بەكەم سەیر بکرێن و دەبێت بە وریاییەوە ڕووبەڕووی ببنەوە و هاوکات جەختی لەسەر گرنگی یەکڕیزی نیشتمانی و پێویستی سفرکردنی قەیرانی ناوخۆیی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ڕكابەرییانە بە یەکگرتوویی و یەك هەڵوێستی.

    سەبارەت بە قەیرانی سوریا، گوتی گەلی سوریا دراوسێ و دۆست و برایە و عێراق نیگەرانی ئەمنی هەیە سەبارەت بەوەی لە سوریا دەگوزەرێت و نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین لە ڕووداوەکانی کەنارەکانی سوریا و بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی بەم شێوازە قێزەونانە و هەڵوێستە نێودەوڵەتی و نێودەوڵەتییەکانمان بۆ ئیدانەکردنی ئەو کۆمەڵکوژییانە بەرز نرخاندووەو و جەختمان لەسەر گرنگی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوەکانی سوریا بە لۆژیکی دەوڵەت و حکومەت و ئەو ئامرازانەی لەو بارەیەوە گیراونەتەبەر دووپات كردوەتەوە.

    سەماحەتی حەکیم جەختی کردەوە کە بەرژەوەندی عێراق لە بنیاتنانی هاوبەشی ستراتیژی دایە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لەوانە کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕوونیشیکردەوە کە عێراق وڵاتێکی فرە مەزهەبی و نەتەوەییە و پێویستی بە مامەڵەکردن لەگەڵ بیروبۆچوونە جیاوازەکان بە هاوسەنگی و تێڕوانینێکی نەتەوەیی گشتگیر هەیە کە بەرژەوەندیی هەمووان لەبەرچاو بگرێت بۆ ئەوەی بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بێت.

    هەروەها بەڕێز حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پاڵپشتی سیاسی و ڕاگەیاندنی و فریاگوزاری پێشکەش بە گەلانی زیانلێکەوتووی ناوچەکە کردووە، بەبێ ئەوەی ڕاستەوخۆ خۆی بخاتە ناو قەیرانەکەوە، هەروەها ستایشی هەڵوێستی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژییەکانی کەناراوەکانی سوریا و جەختی لەسەر گرنگی مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخی سوریا بە مەنتیقی دەوڵەت كرد .

    بەڕێز حەکیم داوای كرد هەڵوێستێکی یەکگرتووی عێراقی هەبێت بۆ ئەوەی ببێتە پێگەی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی و ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەگەری بەدیهێنانی ئەم ئامانجە لەڕێگەی لووتکەی عەرەبی کە بڕیارە لە بەغدا بەڕێوەبچێت جگە لە ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامیدا.

    سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، بەڕێز حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامە لە پێشکەشکردنی چەند لیستێک و ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندیی نێوان هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەیوەندی برایەتی و لێکتێگەیشتنە.

    سەبارەت بە دۆسێی فەلەستین سەماحەتی حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە هەڵوێستی عێراق بۆ پشتیوانی گەلی فەلەستین لە مافە ڕەواکانی بە چەسپاوی دەمێنێیتەوە.

    بەڕێز حەكیم باسی بابەتی كارەبای لە عێراق كرد، ئاماژەشی كرد كە ئەو ئەركەی دەدرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام بۆ كێشەكانی كارەبا لە هاوین بەردەوامە، دووپاتیشی كردەوە كە هەمووان هەوڵ دەدەن هاوسەنگی بەسوود ئەنجام بدەن بێ بە ئامانج كردنی هیچ لایەنێك.
    لەكۆتایی قسەكانی سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە فەتوای پیرۆز و خوێنی شەهیدان هۆكاری سەرەكیی بوون لە سەركەوتن بەسەر داعش گوتیشی ئەوەی عێراق  و هێزە چەكدارەكانی بەرامبەر تیرۆر ئەنجامی دا جێگای شانازی بوو.
     

    Related News