• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە بالیۆزی سوێسڕی دەكات و پەیوەندی دوو قۆڵی و سەقامگیری ناوچەكەی لەگەڵ تاوتوێ دەكات

    2025/ 03 /12 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە بالیۆزی سوێسڕی دەكات و پەیوەندی دوو قۆڵی و سەقامگیری ناوچەكەی لەگەڵ تاوتوێ دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نییشتمانی لە نووسینگەی خۆی پیشوازی لە بەرێز دانیل هۆن باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق كرد، لەم دیدارە باس لە پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و سویسرا و چۆنیەتی پێشخستنی لەهەموو بوارەكان كرد بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو وڵاتەكە بكات.

    لەم چوارچێوەیە، سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر كرانەوەی عێراق بەسەر هەموو لایەنەكان بەمەرجی پاراستنی بەرژەوەندییەكان و سەروەر ولاتەكەی.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە ئەوو سەقامگیرییە بەدی هاتوەی عێراق بەرهەمی قوربانییە گەورەكانی گەلی عێراقە بەهەموو پێكهاتەكانیەوە و ڕوونیشی كردەوە كە ئەو سەقامگیرییە كاریگەری زۆری هەیە لە ڕووی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنیدا.

    سەبارەت بە پێشهاتەكانی دۆخی سووریا و ناوچەكە بەگشتی، بەسماحەتی حەكیم گرنگی سەقامگیری سووریای دووپات كردەوە لەگەڵ پاراستنی دیمۆگرافیای و جەختی كردەوە لەسەر سەقامگیری ناوچەكە و دووبارە ئاوەدانكردنەوەی شارە وێرانەكانی چەند دەوڵەتێك  بەتایبەتی فەلەستین و لوبنان و داوای كرد ئاوەرەكان بۆ شوێنی خۆیان بگەڕێنەوە و ژیانی خۆیان بەسەر ببەن.
    ئەو سەردانە لە چوارچێوەی پتەوكردنی هاریكاری نێودەوڵەتی لەگەڵ وڵاتانی دۆست دێت، لەگەڵ گەڕان لەو دۆسێیانەی سەقامگیری و ئاشتی ناوچەكە و جیهانی عەرەبی باشتر دەكات.

    Related News