• سەماحەتی حەكیم لەئێوارە خوانێك لەگەڵ ئەندازیارانی پاك و خاوێنی: ڕێز لە ئەركەكانتان دەگرین و داوا دەكەین مانگی رەمەزان بۆ ئەركی زیاتر بقۆزنەوە

    2025/ 03 /11 

    سەماحەتی حەكیم لەئێوارە خوانێك لەگەڵ ئەندازیارانی پاك و خاوێنی: ڕێز لە ئەركەكانتان دەگرین و داوا دەكەین مانگی رەمەزان بۆ ئەركی زیاتر بقۆزنەوە

    لە ئێوارە خوانێكی نایابدا، بەڕێز عەمار حەكیم لەگەڵ كۆمەڵێك لە ئەندازیارانی پاك و خاوێنی لە بەغدایی پایتەخت كۆبووەوە، لەم دیدارە كە بەڕێز عەمار موسا ئەنداری بەغدا ئامادەی بوو،سەماحەتی حەكیم ڕێز و ستایشی خۆی پێشكەش كرد بۆ ئەو ئەرك و ماندووبوونەی ئەو توێژە بۆ خزمەتكردنی ولات پێشكەشی دەكاتتا كەشێكی باك و خاوین و تەندروست بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.

    لەم دیدراە لە گوتەیەكی، بەڕێز عەمار حەكیم دووپاتی كردەوە كە خواستی خەڵك گرنگە بۆ پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتی و ئاماژەی ئەو دۆخە ئەرێنیە كرد كە پێشكەوتنی كۆمەڵگەی عێراقی دەردەخات و وا دەكات هاولاتیان وەمك پێشتر بیر ترسی ئەمنی و كۆمەلایەتی و سیاسی نەكەنەوە كە پێشتر خەمی گەورەیان بوو.

    سەماحەتی حەکیم ئەم بۆنەیەشی قۆستەوە و جەختی لەسەر گرنگی مانگی ڕەمەزان کردەوە و داوای لە هەمووان کرد کە سەرمایە لەم مانگە پیرۆزەدا بکەن کە مانگی بەخشین و میوانداریی خوای گەورەیە و هیوای خواست هەمووان لە  لە نیعمەتەکانی بێبەش نەبن و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئاسایش و ئاشتی لە نێوان گەلانی ناوچەکە و جیهاندا سەروەر بێت.

    سەبارەت بە توێژی ئەندازیارانی پاککردنەوە، بەڕێزحەکیم داوای دادپەروەرییان کرد و مافەکانیان پێبدرێت و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە موڵکی گشتی وەک موڵکی تایبەت سەیر بکرێت و گرنگی پێبدرێت هەروەها جەختی لەسەر گرنگی کارکردن و لێهاتوویی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا کردەوە.

    بەڕێزیان لە كۆتایی قسەكانیدا داوای كرد باس لە چیرۆكەكانی سەركەوتن بكەن لە هەموو كەرتەكان و بڵاوی بكەنەوە، تا رۆحیی كاركردن و ڕكابەر لەنێوان هەموو توێژەكانی كۆمەڵگا هەبێت، بۆ ئەوەی رۆشەنبیری بنیاتنان و دەستكەوت لە عێراق بەرەوپێش بڕوات.

    Related News