سەماحەتی حەكیم لە وانە ڕەمەزانییەكەی: هۆشداری لەسەر بەهەند وەرنەگرتنی نوێژكردن و ترس لە پەرستن دەدات
لەچوارچێوەی وانە ڕەمەزانییەكانی، بەڕێز عەمار حەكیم لەتەواوكردنی باسی مافی دەیەم لە پەیامی مافەكانی ئیمام عەلی بن حوسێن ئەلسەجاد (سڵاوی لێ بێت) باسی بابەتی بەهەند وەرنەگرتنی نوێژكردنی كردەوە، لەم وانەیەدا سەماحەتی حەكیم باسی گرنگی پابەندبوونی بە نوێژكردن و بەكەم وەرنەگرتنی كرد، گوتیشی ئەوە گرنگترین ەو ئەركانەیە كە پێغەمبەری خودا(د خ) لەسەر بێت لەدوایین ساتەكانی وەسەتی لەسەر كردوە.
بەڕێز حەكیم باسی چەندین بەەرهات و فەرموودەی كرد كە هۆشداری لەسەر بەكەم وەرگرتنی نوێژكردن دەكات و سەبارەت بە ئیمامی سادق گوتی هۆشداری داوە لەسەر گرنگی دان بە نوێژكردن و فەرامۆش نەكردنی و ئەنجامدانی بەشێویەەكی دروست، دووپاتیشی كردەوە كە پێغەمبەر (د خ) لەسەر بێت هۆدای داوە لەسەر لەدەستدانی پەرستن وەك دزی نوێكردن ، كە وادەكات پاداتشتەكەی لە كیس بدەی.
لە تیشكی پێنجەمدا، سەماحەتی حەکیم باسی ئامادەبوونی دڵ لە نوێژدا دەکات و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕۆح و جەوهەری نوێژ لە ئاراستەکردنی تەواوی خوای گەورەدایە و لە کاتی جێبەجێکردنیدا لە ڕێزی تەواودایە، هەروەها ڕوونیکردەوە کە نوێژ کاریگەری ڕاستەقینەی نابێت ئەگەر لە حاڵەتی کەمتەرخەمی ئەنجام بدرێت، ئاماژەی بە گرنگی ئەوەش کرد کە موسڵمان ئاگادار بێت لەوەی کە لە نوێژەکەیدا دەیڵێت.
سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بە كۆمەڵێك ئایاتی قورئانی پیرۆزدا كە هانی ترس و زیكری خودا دەكات وەك :
: "الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ"، و"إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدْنِي وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِي".
سەماحەتی حەكیم لە كۆتایی قسەكانی گرنگی نوێژكردنی دووپات كردەوە بەوەی كە ڕێگایەكە بۆ پەیوەندی كردن بەخودای گەورە، دوور لە غافلبوون و پەرتكردن، نوێژكنیشی وەك گرنگترین ڕێگای پەرستن وەسف كرد.