• سەماحەتی حەكیم لە ئێوارە خوانێك لەگەڵ خانەوادەی شەهیدان: قوربانییەكان عێرایان بۆ كەسی خۆی گەڕاندەوە

    2025/ 03 /10 

    سەماحەتی حەكیم لە ئێوارە خوانێك لەگەڵ خانەوادەی شەهیدان: قوربانییەكان عێرایان بۆ كەسی خۆی گەڕاندەوە

    لە ئێوارە خوانێك كە سەرە شەرەفی كۆمەڵێك خانەوادەی شەهیدان ئەنجامدرا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی شانازی خۆی بە قوربانیەكانی دەربڕی ئەوەی كە شەهیدان و خانەوادەكانیان لەپێناو عەقیدە و نیشتمان پێشكەشیان كرد و گوتی ئەو قوربانییانە هۆكاری سەرەكی بوو لە بوژانەوەی عێراق و گەلەكەی ، لێرە عێراق گەڕایەوە بۆ كەسوكاری، بەهۆ رایان و گوتەیان و بژاردەكانیان.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە خانەوادەی حەكیم شانازی دەكات بەوەی كە ناویی لەنێو لیستی شەهیدان هەیە، دووپاتیشی كردەوە كە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز مانگی میواندارییە لای خودای گەورە و نووستنی بەڕۆژوو بوو پەرستن هەژمار دەكرێت.

    بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر پێویستی تەواوکردنی دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا کردەوە و داوای لە حکوومەتە خۆجێییەکان کرد کە ئەم دۆسیەیە بە پاشماوەی ماف و ئیمتیازاتەکانی خۆی چارەسەر بکەن و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ئەم مافانە لە ئەولەویاتدا بن.

    سەماحەتی حەکیم ستایشی قوربانیدانی ئەو ژنانەی کرد کە کوڕ و مێرد و باوک و برایان لە پێناو نیشتماندا لەدەستداوە و داوای لە کەسوکاری شەهیدان کرد شانازی بە بەخشینی منداڵەکانیان بکەن و خەمباری قووڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات بەرامبەر بە عەلەوییەکان و پێکهاتەکانی دیکە.

    بەڕێزیان باسی قوربانییەكانی گەلی عێراقی كرد لە ڕاپەرینە شەعبناییە پیرۆزەكەی 1991 لەبەر ئەوەی رۆڵی گەورەی هەبوو بۆ شكانی بەربەرستی ترس لای گەلی عێراقی، ئەوەش وایكرد بناغەی ڕژێمی دیكتاتۆری لاواز بكات و ببێتە سەرەتایەك بۆ ڕووخان ئەو ڕژێمە.
     

    Related News