سەماحەتی حەكیم لە وانە ڕەمەزانییەكەی : بەهەند وەرنەگرتنی نوێژكردن دیاردەیەكی مەترسیدارە پێویستە چارەسەر بكرێت
لەوانەیەكی ڕەمەزانی دیكەدا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە توێژینەوەی پەیامی مافەكانی ئیمام عەلی كوری حوسێن ئەلسەجاد (سڵاوی لێ بێت) لەوێ لە تیكی چوارەم و مافی دەیەم كە مافی نوێژكردنە باسی مەترسی بەهەند وەرنەگرتنی نوێژی كرد.
سەماحەتی حەكیم ڕوونیكردەوە كە بەهەند وەرنەگرتنی نوێژكردن دیاردەیەكی مەترسیدارە بۆیە لەبەر ئەم هۆكارە لەم وانەیە بایەخێكی زۆر بەوە دەدەین، سەماحەتی چەندین ئایەتی قورئانی پیرۆز و چەندین فەرموودەی پێغەمبەری خۆشەویست و چیرۆك و بەسەرهاتی بە نموونە هێنایەوە لەسەر ئەهلی بەیت كە هۆشیاری دەدەن لەسەر ئەو دیاردەیە و لە دەرئەنجامە خراپەكانی ئاگادارمان دەكاتەوە.
لەو ئایاتە قوئانیانەی باس كرا لەم وانەیە:
قوله تعالى: "وَإِذَا نَادَيْتُمْ إِلَىٰ الصَّلَاةِ اتَّخَذُوهَا هُزُوًا وَلَعِبًا" [المائدة 58]،
"فَخَلَفَ مِنۢ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُواْ الصَّلَوٰةَ وَٱتَّبَعُواْ ٱلشَّهَوَٰتِ" [مريم 59]،
"وَمَا مَنَعَهُمْ أَن تُقْبَلَ مِنْهُمْ نَفَقَاتُهُمْ إِلَّا أَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَبِرَسُولِهِ" [التوبة 54].
سەماحەتی حەكییم لە شرۆڤەكردنی فەرموودەكانی پێغەمبەری خودا هۆشداری لە سستی و بەهەند وەرنەگرتنی نوێژ كرد و باسب فەرموودەیەكی كرد كە دەڵیت " "ليس مني من استخف بصلاته" واتا لەمن نیە ئەوەی نوێژەكەی بەهەند وەرنەگرێت، هەروەها ئیمام كازم دەڵێت "من استخف بالصلاة لا ينال شفاعتنا" واتا ئەوەی فشەی بە نوژكردن بێت شایەنی شەفاعەتی ئێمە نییە.
سەماحەتی حەکیم ئاماژەی بە گرنگی جەختکردنەوە لەسەرگرنكی نوێژ کرد و گوتی کە" کەمتەرخەمی لە ئاستی ژیانی دنیادا دەرئەنجامی گەورەی لێدەکەوێتەوە، هەروەک ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەو سیفەتانەی بەسەر ئەوانەدا دێت کە پشتگوێ دەخەن لە دنیا و قیامەتدا لەوانە: بەرزکردنەوەی بەرەکەتی ژیان و بژێوی ژیان و تەسککردنەوەی گۆڕ و لێپرسینەوەی لە ڕۆژی قیامەت.
لەكۆتایی وانەكە سەماحەتی حەكیم باسی گرنگی هۆشیاری كرد سەبارەت بە مەترسی بەهەند وەرنەگرتنی نوێژكردن، دووپاتی كردەوە كە پاراستنی نوێژ لە كات وساتی خۆیدا و بایەخدان پێی كۆڵەكەیەكی سەرەكی ئارامیی رۆح و كۆمەڵگایە.