• سەماحەتی حەكیم بەبۆنەی نزیكی تەواو بونی ئەركەكەی چاوی بە باڵیۆزی كۆریای باشوور دەكەوێت

    2025/ 03 /09 

    سەماحەتی حەكیم بەبۆنەی نزیكی تەواو بونی ئەركەكەی چاوی بە باڵیۆزی كۆریای باشوور دەكەوێت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتیی هێزەكانی دەوڵەتی نییشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز جۆ سونگ سو باڵیۆزی كۆریای باشوور لە عێراق بەبۆنە نزیكبوونەوەی وادەی تەواو بوونی كارەكانی وەك سەرۆكی نێردەی وڵاتەكەی لە عێراق، سەماحەتی هیوای سەركەوتنی لە كای داهاتووی بۆ خواست و لە هەمان كاتیشدا هیوایی چانسێكیی باشی بۆ بالیۆزی تازە خواست.
    لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆلییەكانی نێوان عێراق و كۆریا دووپات كردەوە كە بەشێوەیەك بێت خزمەتی هەردوو وڵاتی دۆست بكات لە سەر هەموو ئاستەكاندا دوای ئەو پێشهاتە ئەرێنییانەی لەپەیوەندی رۆشەنبیری و ئابووی بەدی كرا.
    سەماحەتی ئاماژەی بەدۆخی سەقامگیری ئێستای عیراقی كرد  لەسەر ئاستی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئابووری و ئەمنی و گوتی ئەوە بەرهەمی قوربانی عێراقییەكانە بەهەموو پكهاتەكان، جەختیشی كردەوە لەسەر كاری جیدیی بۆ ئەوەی سەقامگیری بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆڕدرێت لە داهاتوودا، تا عێراق و  گەلەكەی سوودمەندی ئەو دۆخە بن.
    لەلایەن خۆیەوە، باڵیۆزیی كۆری سونگ سۆ ڕێزی و ستایشی خۆی بۆ بەڕێز حەكیم دەربری و دووپاتی كردەوە كە كۆریای باشوور پابەندە بە پێشخستنی هاریكاری هاوبەشی نێوان هەردو ولات لە زۆربەی بوارەكاندا.

    من جانبه، عبر السفير جوي سونغ سو عن تقديره لجهود السيد الحكيم في تعزيز العلاقات الثنائية، مؤكدًا التزام كوريا الجنوبية بتطوير التعاون المشترك في مختلف المجالات.

    Related News