سەماحەتی حەكیم لەدیداری سەركردە لاوەكان دەكەوێت لەشەوێكی ڕەمەزانیدا دەڵێت "ئیرادەی لاوان كلیلی دەستكەوتەكانە"
لەشەوێكی ڕەمەزانی نایابدا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتیی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە پێشوازی كۆمەڵێك سەركردەی لاودا دوای گوێگرتنن لە قسە و تاوتوێكردنەكانیان باسی لە چەند بابەتێكی نیشتمانی و مرۆیی كرد و سەرەتای دیدارەكەش پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی لێكردن.
لەمیانەی قسەكانیدا، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە ڕێگای دەستكەوتەكان هەمیشە پڕە لە قورسی و ڕكابەری جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كەسە درەوشاوەكان هەمیشە ئیرادەی توند یان هەیە كە وادەكات ئەو ڕكابەرییانە ببڕێت و گوتیشی فەلسەفەی رۆژوو گرتن داوا لە موسڵمانم دەكات ئیرادەیی هەبێت و دان بەخۆی دابگرێت و دەستەلاتی بەسەر خۆی و نەفسی هەبێت، گوتیشی بەڕۆژوو بوون داوەتێكە لای خودایی گەورە بۆ ئەوەی بڕوات بەهێزتر بێت.
سەماحەتی حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆژەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی پڕۆژەیەکە کە زیاتر لە سەد ساڵ دەبێت درێژەی هەیە، لەوەتەی شۆڕشی بیستەم و پێشترەوە، تەئکیدیشیکردەوە کە ڕەوتی حیكمەیی نیشتمانی ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لەدابینکردنی چارەسەر و نزیککردنەوەی بیروبۆچوونەکان و پابەندن بە ڕێبازێکی میانڕەوی و میانڕەوی کە بەمەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندیی گشتییە، هەرچەندە قورسترین ڕێگایە.
هه روه ها جه ختی له سه ر ئه وه کرده وه که عێراق وڵاتی فرەیی که پێویستی به کارکردن هەیە بۆ کۆکردنەوەی سه رجەم پێکهاتەكانی سەبارەت بە سەقامگیری وڵات بەڕێز حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە سەقامگیری سیاسی تەنیا لە ڕێگەی سەقامگیریی ئەمنی بەدی دێت کە ئەمەش دەبێتە هۆی سەقامگیری ئابووری کە یارمەتیدەرە بۆ خۆشگوزەرانی و ڕەزامەندی خەڵک و بەهێزبوونی دەوڵەت.
سەماحەتی باسی دۆسێی مادەی هۆشبەری كرد و داوای كرد جیاكردنەوە هەبێت لەنێوان بەكارهێنەر و فرۆشیاری ئەو ئافاتە، لەگە جیاكردنەوەی تناونبار و قوربانیش لە هەمان بابەتدا.
سەبارەت بە ڕكبابەرییە جیهانییەکان، بەڕێز حەکیم داوای کرد لەگەڵ پێشینەكانی سەردەمی مۆدێرن وەک تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی و زیرەکی دەستکرد بگونجێت و جەختی لەسەر گرنگی پەرەپێدانی ئەم بوارانە لە عێراقدا کردەوە.
لەكۆتاییدا، سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە سەقامگیری سووریا پێویستیەكە بۆ سەقامگیری ناوچەكە داواشی كرد بایەخ بە پێكهاتەكانی گەلی سەووری بدەن و دادپەروەری سیاسی هەبێت گەلی سووری لە پرۆسەی سیاسی بەشداری بكات و جەختیشی كردەوە كە گرنگە غازی عێراقی بۆ بەكارهێنانی ناوخۆی سوودی لێوەربگیرێت و ئامێری مۆدێرنیش لەم بوارە بەكار بهێنرێت.