سەماحەتی حەكیم لەنووسینگەیی خۆی پێشوازی لە سەماحەتی شێخ قەیس خەزعەلی كرد
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز سەماحەتی شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی ڕەوتیی عەسائیبی ئەهلی هەق كرد، لەم دیدارە هەردوولا پیرۆزباییان بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ئاڵوگۆر كرد.
لەم دیدارە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە ئەوەی لەسەر ئاستی سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتی بەدی هاتوە گرنگە بۆ ئەوەی رۆڵی عێراق لەسە ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی بە پاێزراوی بمێنێتەوە.
سەماحەتی جەختی كردەوە كە پێویستە گوتاری توند و ڕەق نەبێت و دووپاتی كردەوە كە ئەوەی بەدیهاتوە بەرهەمی قوربانی عێراقییەكانە بەهەموو پێكهاتەكانەوە، لێرەش ڕۆڵی چوارچیوەی هەماهەنگی لەم دۆخە سیاسییە ڕوونكردەوە بەوەی كە بەشێكی سەرەكییە لە ئیدارەی دەوڵەتدا.
لەكۆتاییدا سەماحەتی دوووپاتی كردەوە كە گرنگە یاسا گرنگەكان دەربكرێن بۆ باشكردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان.