سەماحەتی حەكیم لە وانەی ڕەمەزانی ، تیكی دوووەمی لەسەر گرنگی نوێژكردن لە پەیامی مافەكانی ئیمام زەین ئەلعابدیین كوڕی عەلی (سڵاوی لی بێت)
لەچوارچێوەی وانە ڕەمەزانییەكانی ، بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی باسی پەیامی مافەكانی ئیمام زەین ئەلعابدین عەلی كوڕی حوسێنی كرد (سلاوی لێ بێت) لێرە تەواوكاری مافی دەیەمی لەسە مافی نوێژكدن باس كرد، هەروەها باسی پێگەی مەزنی لە ئاینی ئیسلامی .
سەماحەتی ئاماژەی كرد، كە نوێژكردن ڕوكنێكی سەرەكییە لە ڕوكنێكی ئاین، ئەوەش پێوەرێكە بۆ قبوولكردنی كارەكان، ئەگەر قبوول كرا لەگەڵ كارەكانی دیكە وەئەگەر ڕەت كرایەوە جگە لەوانی دووپاتیی كردەوە كە نوێژكردن تاكە پەرستنە كە بەهیچ شێوەیەك لە موسڵمان نابێتەوە، تەنها لە دۆخی تایبەت كە ئەوەش وەسیەتی پێغەمبەرانە بەگوێرەی جیاوازی ڕێگاكانی.
سەماحەتی باسی چەند ئایەتێكی قوڕئانی كرد كەبای گرنگی نوێژكردن دەكەن وەك:
"وَأَوۡصَٰنِي بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ مَا دُمۡتُ حَيّٗا" (سورة مريم الآية 31)،
"وَكَانَ يَأۡمُرُ أَهۡلَهُۥ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ وَكَانَ عِندَ رَبِّهِۦ مَرۡضِيّٗا" (سورة مريم الآية 55)،
"وَأۡمُرۡ أَهۡلَكَ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱصۡطَبِرۡ عَلَيۡهَا" (سورة طه الآية 132).
هەروەها سەماحەتی حەكیم باسی چەند هەڵوێست و چیرۆكی گەیشتوو لە پێغەمبەری خودا (د خ) لەسەر بێت، لەگەڵ ئەهلی بەیتی پاكەكان، كە گرنگی نوێژكردن لە ژیانی موسڵمان زۆرە، لێرەش ئیمامی حوسێن (سڵاوی لێ بێت)لە یاوەرانی لە شەوی عاشوورا بەدواخستنی شەڕ بۆ ئەوەی بخودا بگەن، جگە لە هەڵوێستی ڕۆژی عاشوورا كاتك نوێی ترسیان ئەنجامدا.
هەروەها ئاماژەی بە ڕاسپاردەی ئەمیری موسڵمانان عەلی كوڕی ئەبی طالب (صلی الله علیه وسلم ) کرد بۆ سەحابه لە نەهجی بەلاغە بۆ ڕاگرتنی نوێژ و نزیک بوونەوە لێی ، ڕوونیشیکردەوە کە کتێبی کاتی بۆ موسڵمانان ، وە لە گوتەكانی پێغەمبەری خودا (د خ) لەسەر بێت، ئەوەیە كە نوێژكردن، کەسەكان لە گوناه پاك دەكاتەوە، وەک ئەوەی مرۆڤ ڕۆژانە پێنج جار خۆی بشوات .
سەماحەتی حەکیم لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک فەرموودە کرد کە چاکەی نوێژ دەردەخەن لەوانە وتەی ئیمام جعفر صادق سڵاوی لێ بێت کە دەڵێت باشترین شت بۆ بەندە بۆ نزیک بوونەوە لە خوای گەورە دوای زانینی نوێژە و ئاماژەی بەوەدا کە نوێژی باوەڕدار لە شەودا کەفارەتی گوناهەکانی ڕۆژ دەکات، هەروەک لە فەرموودەی پێغەمبەر صلی ئەڵڵا علیە وسلم هاتووە: "نوێژ تەرازووی ئەو کەسەیە کە جێبەجێ کراوە".
لەكۆتایی وانەكەیدا، سەماحەتی حەكیم باسی قسەی ئیمام محەمەد باقر (سڵاوی لی بێت) دەكات كە نوێژ كۆڵەكەی ئاینە و لێرەش بە ستوونی فوستات ناوی هێناوە،و بەو ناوە تەشبیهی كردوە.