سەماحەتی حەكیم پێشوازی لەبەڕێز هادی عامری كرد و پتەوكردنی سەقامگیری و بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوامی دووپات كردەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح كرد، لەم دیدارە پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزان ئاڵوگۆڕ كرا دواتریش باسی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا.
هەردوو لا دووپاتیان كردەوە كە گرنگە ئەو سەقامگیرییەی بەدەست هاتوە بەپارێزراوی بمێنێتەوە بەهەموو جۆرەكانی سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتی و جەختیان كردەو كە دەبێت ئەو سەقامگیرییە بۆ هەمیشەیی بگۆڕدرێت، بەمەش گەشپێدان دێتە كایەوە و عێراقیش بەو داهاتوە دەگات كە گەلەكەی دەیەوێت و لەپێناوی قوربانی بۆ داوە.
سەماحەتی پاڵپشتی خۆی بۆ ڕێڕەوی حكومەت لە بواری خزمەتگوزاری و گەشەپێدان دووپات كردەوە و داوای كرد پارێزگاكان دەستەڵاتی دەستووریان پێ بدرێت بۆ ئەوەی سەرچاوەكانی داهات فرە بكەن و كەرتەكانی بەهرەمهێنانیش بە جووڵە بخەن بۆ ئەوەی چانسی كار زیاتر بێت و ئابووری وڵات پتەوتر بێت.