• سەماحەتی حەكیم لە كۆربەندی ستراتیژی رێكخراوەكنی كۆمەڵگەی مەدەنی بێ لایەنی ڕێكخراوەكان دووپات دەكاتەوە بۆ ئەوەی بە باشی ڕۆڵی خۆیان بگێرن

    2025/ 02 /28 

    سەماحەتی حەكیم لە كۆربەندی ستراتیژی رێكخراوەكنی كۆمەڵگەی مەدەنی بێ لایەنی ڕێكخراوەكان دووپات دەكاتەوە بۆ ئەوەی بە باشی ڕۆڵی خۆیان بگێرن

    لەكۆربەندی ستراتیژی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی كرد و بەشداری لە دانیشتنێكی گرنگ كرد سەبارەت بە رۆڵی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لە لە عێراق و دووپاتی كردەوە كە گرنگە پەیوەندی كامڵ بوون لە نێوان ئەو ڕێكخراوانە و دەوڵەت هەبێت.

    لەمیانەی قسەكانیدا بەڕێز حەكیم گوتی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی پێویستە سەربەخۆیی خۆیان هەبێت و لەگەڵ دەزگا حكومییەكاندا و ئەوەش پێویستی پارەداركردنی بەردەوام هەیە لەڕێگەی تەرخانكردنی پارە لە بودجەی گشتی تا سەربەخۆیی ئەو ڕێكخراوانە پتەو بكات و بۆ شتی دیكە نەقۆسترڤێنەوە و بەكار نەهێنرێن، بەتایبەتی بۆ بەرژەوەندی كەسی و یان بۆ لایەنێك.
    بەڕێز حەكیم داوای كرد ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەهێز بن و كاریگەر بن و توانایان هەبێت كاری تایبەتمەندانە ئەنجام بدەن، گوتیشی گرنگە هاریكاری لەگەڵ ڕیكخراوی دیكەی هاوشێوە لەنێو عێراق هەبێت تا كارەكان باشتر ڕێكبخرێت و كاریگەر تر بێت، ئاماژەشی كرد كە فرەیی كۆمەلگەی عیراقی و ڕێكحراوەكانی دەبێتە هۆكاری گەشەپێدانی بەردەوام، بەتایبەتی لە بواری مەشق كردت و ڕەخساندنی گەنجان و ئامادەكردنیان، بۆ چوونە نێو بازاڕی كار دوور لە پشت بەستن لە چانسی دامەزارندنی حكومی.

    بەڕێزیان گوتیشی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ڕۆڵی چاودێری كردنی گرنگی هەیە لە بۆ چاودێری كردنی دۆخی عێراقی بۆ یە پێویستە ئەو ڕێكخراوانە خۆیان بەدووربگرن لە هەڵە سیاسیەكان و سیستەمی سیاسی و پێویستە نەرمی لە مامەڵە كردن بەرامبەر كەیسە سیاسییەكان پیشان بدەن.

    سەماحەتی داوای كرد بەدواچوون بۆ یاساكانی تایبەت بە كۆمەڵگەی مەدەنی بكرێت بەشێوەیەك كە لەگەڵ دۆخ و پێویستییەكانی  ئێستا بگونجێت و ڕوونی كردەوە كە گۆڕینی یاسای بێ لایەنی ڕێكخراوەكان و پارێزگاری كردنی لە درێژبوونەوە لەسەر پانتاییەكانی دیكە پێویستە هاوسەنگ بێت.
    لەكۆتایی قسەكانیدا بەرێز حەكیم گوتی عێراق بە قۆناغێكی باش تێپەڕ دەبێت و كە چاكبوونەوەی ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتی بەخۆیەوە بینیوە پێشتر نەبووە، ئەوەش دەرئەنجامی كاری هەموو لایەنی سیاسی و مەدەنی بووە و بانگەشەی كرد بۆ پاراستنی ئەو دۆخە و تیشك خستنە سەر كەكەڵە بوونی ئەرێنیەكان بۆ ئەوەی سەقامگیری بەردەوام هەبێت.

    Related News