• سەماحەتی حەكیم چاوی كەوت بە سەرۆكی ڕابیتەی كلدانی لە ئوسترایا كەوت و ڕۆڵی پێكهاتەی مەسیحی لە دەوڵەمەندكردنی كۆمەڵگەی عێراقی دووپاتكردەوە

    2025/ 02 /27 

    سەماحەتی حەكیم چاوی كەوت بە سەرۆكی ڕابیتەی كلدانی لە ئوسترایا كەوت و ڕۆڵی پێكهاتەی مەسیحی لە دەوڵەمەندكردنی كۆمەڵگەی عێراقی دووپاتكردەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاویمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاویكەوت بە بەڕێز گتۆر سەمیر یوسف سەرۆكی ڕابیتەی كلدانی لە ئوسترالیا و لەم دیدارە بەڕێز حەكیم گوێبیستی باسكردنێكی تیروتەسەل بوو سەبارەت بەدۆخی كلدانییەكانی ئوسترالیا و رۆڵیان لە دیمەنی سیاسی و كۆمەلایەتی لەو وڵاتەدا.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە پێكهاتەی مەسیحی لە عێراق بەشێكی ڕەسەنی كۆمەڵگەی عێراقییە، دووپاتیشی كردەوە كە بەشدارییەكانی زۆر لەڕۆڵی زیندووی زیاترەكە بۆ دەوڵەمەندی كۆمەڵگا دەیدات، ئەویش بەو كەلتوور و رۆشەنبیرییەی لەگەڵ رۆشەنبیری و كەلتووری دیكەی عیراقی تێكەڵ دەبێت، گوتیشی كریستیانەكان لە عێراق تەنها تەواوكەری دانیشتوان نین، بەڵكو كاریگەری گەورەیان لەسەر كۆمەڵگا هەیە لەزۆربەی ڕووەكاندا.

    بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە بەیەكەوە ژیانی ئەرێنی نێوان پێكهاتەكانی عێراقی هەبێت و پێویستە بەباشی و بەكاریگەری ئیدارەی ئەوە بدرێت لە رێگەی پتەوكردنی پەیوەندییەكان لە نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراقیدا، جگە لەوەش بنیاتنانی پردی هاوكاری نێوان عێراق و كۆمەڵگەكانی دیكەی ناوچەكە و جیهانیش و گوتیشی ئەو پەیوەندییە بەتینانە دەبێتە هۆكار بۆ زیاد كردنی كاریگەری عێراق لەسەر گۆڕەپانی هەرێمی و نێودەوڵەتی.

    لەكۆتاییدا بەڕێزیان دووپاتی كردەوە كە گرنگە فرەیی رۆشەنبیری و كۆمەلایەتی لە عیراق هەبێت بۆ ئەوەی سەقامگیری و گەشەپێدان درێژە بكێشێت.

    Related News