سەماحەتی حەكیم چاوی بە فەزیلەتی ئیمامی شێخی ئەزهەر دەكەوێت
لەكۆتایی سەردانەكەی بۆ میسر بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز دكتۆر ئەحمەد ئەلتەیب ئیمامی گەورەی مزگەوتی ئەزهر كەوت، لەم دیدارە باس لە یەكگرتن و كامڵبوون لەنێوان موسڵمانان كرا و جەخت كرایەوە لەسەر پتەوكردنی خاڵە هاوبەشەكان لەڕووی ئیسلامەوە و دەست گرتن پێی بۆ ڕووبەڕوونەوەی توندوتیژی و توندڕەوی كە هەڕەشەیە بۆ سەقامگیری كۆمەڵگە.
سەماحەتی لەم ڕووەوە ستایشی ئەو ڕۆڵە مێژوویەكی ئەزهەری كرد لەپالپشتی كردنی بیرو هزری ئیسلامی هاوسەنگ، دووپاتیشی كردەوە كە كە گرنگە لەیەك نزیكبوونەوە هەبێت لە نێون مەزهەبە ئیسلامییەكان تا یەكڕیزی موسلمانان زیاد بكات، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر چەسپاندنی بنەماكانی ئیسلام لە نێو نەوەكانی داهاتوودا تا بزانن ئیسلامی ڕاستەقینە و هاوسنگ چۆنە تا لە هەموو ڕێگا و بیرۆكەی خراپ دووربكەونەوە.
سەماحەتی لەگەڵ ئیمام ئەلتەیب باسی پێشهاتە یەك بەدوای یەكەكانی ناوچەكەی كرد و ئاماژەی كرد كە گرنگە بیرۆكەی مامماوەندی بنیات بنرێت تا لە توندوتیژی و توندرەوی دووربكەوینەوە وئاشتی و سەقامگیری جیهانی ئیسلامی بگرێتەوە.
لەكۆتایی دیدارەكە، سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی تەواوی عێراقی بۆ دۆسێی فەلەستین دووپاتكردەوە بۆ ئەوەی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی لەسەر خاكی فەلەستین دابمەزرێنێت و پایتەختەكەی قودسی شەریف بێت.