• سەماحەتی حەكیم چاوی بە ئەبو ئەلغەیز دەكەوێت و لەگەڵی باسی پاڵپشتی كردنی هەڵوێستی عەرەبی كرد كەلەگەڵ جۆری ڕكابەرییەكان بگونجێت

    2025/ 02 /26 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە ئەبو ئەلغەیز دەكەوێت و لەگەڵی باسی پاڵپشتی كردنی هەڵوێستی عەرەبی كرد كەلەگەڵ جۆری ڕكابەرییەكان بگونجێت

    لەماڵی عەرەب و لە زانكۆیەكەیان، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ئەحمەد ئەبوئەلغەیز ئەمینداری گشتی كۆمەڵەی عەرەبی كەوت، لەم دیدارە سەماحەتی باسی ڕۆلی گرنگ و مێژوویی كۆمەڵەی ولاتانی عەرەبی كرد بۆ ئەوەی هەڵوێستی بەهێز بكرێت بەڕووی ئەو ڕكابەرییانەی ئێستا ناوچەكە و جیهانی گرتوەتەوە.
    سەماحەتی لەگەڵ بەڕێزیان باسی پێشوەچوونی دۆسێی عیراقی كرد و ستایشی ئەركەكتنی حكومەتی بەڕێز سوودانی كرد لە ئاوەدانكردنەوە و ئەركی دڵسۆزانەی لە زۆربەی دۆسیێە هەرێمییەكان كە دەریدەخات عیراق چەند سەقامگیری ناوچەكەی بەلاوە گرنگە و هەولب بۆ دەدات.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە زۆر لووتكەی بەغدای چاوەڕوانكراو سەركەوتوو بێت بە كۆمەڵێك بڕیار بچێتە دەرەوە كە عەرەبەكان لەیەك نزیك بكاتەوە و كۆیان بكاتەوە لەڕیگەی گفتوگۆی ڕاستگۆیانە و  جیدیانە كە لەگەڵ پێشتهاتە نێو دەوڵەتییەكان بگونجێت، تا عەرەب پێگەی خۆی هەبێت لەنێو سیاسەتی نێودەوڵەتیدا.

    لەڕووی هەرێمی سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە سەقامگیری سووریا گرنگە و پێویستە پرۆسەی سیاسی ئەكتیڤ بكرێت و هەموو پێكهاتەكانی سووریا بەشداری تێدا بكەن، هەروەها ئاماژەئ بە گرنگی پاڵپشتی دەوڵەتی لوبنانی دا لەگەڵ پاراستنی سەروەری لوبنان دوورخستننەوەی لە كێشە و ململانێ، هەروەها پاڵپشتی سەقامگیری سودان و لیبیا و یەمەنی كرد و هیوای ژیانێكی خۆشی بۆ خواستن.

    Related News