• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسری دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكات و هەموو هەوڵێكی ڕاگواستنەوەی فەلەستینییەكان ڕەتدەكاتەوە

    2025/ 02 /26 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسری دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكات و هەموو هەوڵێكی ڕاگواستنەوەی فەلەستینییەكان ڕەتدەكاتەوە

    لەمیانەی سەردانەكەی بۆ كۆماری عەرەبی میسر، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپێمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بەبەڕێز دكتۆر بەدر عەبد ئەلعاتی وەزیری دەرەوەی میسر و لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی و ڕەتكردنەوی ڕاگواستنی فەلەستینییەكانی لەسەر خاكی خۆیان ڕەتكردەوە و ستایشی رۆڵی مییری كرد لەبەرپەرچدانەوەی ئەم جۆرە هەوڵانە وداوای كرد كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی هەق بگریت و پالپشتی دروستبوونی دەوڵەتی فەلەستینی بكرێت.

    سەبارەت بە هەردوو وڵات ستایشی پێشكەوتنی پەیوەندی نێوان هەردوو ولاتی كردو بانگەشەی كرد بۆ ئەركی زیاتر تا ئەو پەیوەندییە مێژووییە لە نێوان هەردوو وڵات لەسەر هەموو ئاستەكان بەرەو پێش بچێت، بەتایبەتی لەڕووی ڕێكخراوی هەرێمی و نێو دەوڵەتی، ئەوەش دەبێتە هۆكارێك بۆ بەهێزكردنی بڕیاری عەرەبی و دۆزینەوەی چانسی زیاتر لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییانەی ئەم دواییە ڕوویدا.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە بۆ بەڕێز وەزیری دەرەوەی میسر كە ئەمن و سەقامگیری سووریا گرنگی زۆری هەیە و پێویستە گەلی سووریای بەڕێز چانسی پێ بدرێت بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی دیاری بكات و گەشەبكات، هەروەها سەركۆنەی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیلی كرد بۆ سەر سووریا و بە پێویستی زانی هەڵوێستی مێودەوڵەتی توند وەربگیرێت بۆ ئەوەی سەروەری سووریا پارێزراو بێت.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم ستایشی هەوڵە دیپلۆمانییەكانی میسری كرد لە یەك نزیكبوونەوەی بۆچوونەكان لە نێون نەیارەكانی ناوچەكە و بەرپرچدانەوەی دۆسێیەكانی ناوچەكە و هەوڵدان بۆ پێشكەشكرجدنی چارەسەر لە ڕوانگەی پاراستنی وڵاتی نیشتمانی و مافی گەلان لەژیانێكی خۆش و ئارامدا.

    لەسەرئاستی عێراقی، سەماحەتی گوتی عێراق ئێستا چاكبوەتەوە و سەقامگیری سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی و خزمەتگوزاری بەخۆیەوە دەبینێت، هەروەها ستایشی ڕۆڵی حكومەتی عێراقی كرد لە دابینكردنی ژێرخان و خزمەتگوزاری.
     

    Related News