سەماحەتی حەكیم لە دیداری دیپلۆمات و كەسایەتییە میسرییەكان : پالپشتی دۆسێی فەلەستین دووپات دەكەینەوە لەگەڵ سەقامگیری عیراق و پتەوكردنی هاریكاری عەرەبی
لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ كۆماری میسری عەرەبی ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە ماڵی عێراقییەكان لە قاهیرە بووە میوانی بەڕێز دكتۆر قەحتان ئەلجەنابی باڵیۆزی عێراق میسر لەوێ لە دیدارێك كە چەندین دیپلۆماتی عەرەبی و میسری و كەسایەتی دیار ئامادەی بوون باس لە چەندین دۆسێی گرنگی عەرەبی و هەرێمی كرا.
لەسەرەتای قسەكانیدا بەڕێز حەكیم باسی رۆڵی گرنگی میسری كینانەی كرد لە پاڵپشتی دۆسێی فەلەستینی و ستایشی هەڵوێستی نەگۆڕی كرد لە پاڵپشتی كردنی مافەكانی گەلی فەلەستینی و هیوای خواست هەموو ئەو بانگەشانە پووچەڵ بكرێنەوە كە داوای ڕەوانە كردن و ڕاگواستنەوەی فەلەستینییەكان دەكەن، لەژێر هەر بیانوێك بێت، دووپاتیشی كردەوە كە عێراق پالپشتی هەوڵەكانی كەرتی غەزە دەكات و لەگەل پاراستنی مافەكانی گەلی فەلەستینە لەسەر خاكی خۆیدا.
سەبارەت بە دۆخی عێراق، سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پێویستی پاراستنی سەقامگیری دۆخی سیاسی عێراق، لەگەڵ دووپاتكردنی پاڵپشتی ئەركەكانی حكومەتی عێراقی بۆ ئاوەدان كردنەوە، هەروەها ستایشی ئەو هەنگاوانەی كرد كە حكومەت لە پێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری ئەنجامی داوە لەگەڵ ژێرخانیش، هەروەها پاڵپشتی عێراقی دووپات كردەوە بۆ هەڵوێستەكانی حكومەت بۆ كەیسە جیاجاكانی سیاسی و هەرێمی و نێودەوڵەتی و ئاماژەی كرد كە گرنگە لووتكەی عەرەبی لە بەغدا لەدوای چەند مانگێكی دیكە سەركەوتوو بێت.
سەبارەت بە لایەنی ناوچەكە بەڕێز حەكیم باسی ڕووداوەكانی سووریای كرد و جەختی لەسەر هەڵوێستی عێراق كردەوە كە پێی باشە سەقامگیری لەسووریا بەرقەرار بێت و دوور بێت لە دەست تێوەردانی دەرەكی، داواشی كرد هەمووئەركەكان بەرەو پێكهێنانی پرۆسەیەكی سیاسی گشتی بێت كە هەموو پێكهاتەكانی سووریا لەخۆوە بگرێت، ئەوەش گەشە و سەقامگیری لەگەڵ خۆی دەهێنێت.
لەكۆتایی قسەكانی بەڕێز حەكیم باسی پێویستی هەماهەنگی و یەكبوونی عەرەبی كرد بۆ ئەوەی ناوچەكە لە ململانێ دوور بخرێتەوە، ئاماژەشی كرد كە دەبێت لە لووتكەی عەرەبی داهاتوو هەموو ئەو ناكۆكییە عەرەبییانە بن بڕ بكرێت، ئەویش لەڕێگەی گفتوگۆ و دەست بە خاڵە هاوبەشەكان بگیرێت و دوور بكەونەوە لە خاڵی ناكۆكی و بە ژیرانە ئیدارەی بكەن، لەگەڵ پەیڕەوكردنی بنەما ئیسلامی و عەرەبیییەكان و كار لەسەر كامڵبوونی عەرەبی بكرێت بۆ زامنكردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ڕۆڵەكانی ئەو ناوچەیە.