• سەماحەتی حەكیم چاوی بە سیسێ دەكەویت و هەڵوێستی میسر لە پالپشتی كردنی كەیسی فەلەستین بەرز دەنرخێنێت

    2025/ 02 /25 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە سیسێ دەكەویت و هەڵوێستی میسر لە پالپشتی كردنی كەیسی فەلەستین بەرز دەنرخێنێت

    لە سەرەتای سەردانەكەی بۆ كۆماری عەرەبی میسر، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز فەخامەتی عەبدولفەتاج سیسێ سەرۆكی میسر و بەڕێزیان لەم چاوپێكەوتنە گرنگە ستایشی هەڵوێستی ئازایانەی میسریان كرد لە پالپشتی كردنی دۆسێی فەلەستینی و نەچوونە ژێر بڕیاری گواستنەوەی فەلەستیینییەكان و دەستگرتن بە خاكی فەلەستین وەك خاكێكی شەرعی ئەوان.

    لەم دیدارە باس لە پتەوكردنی پەیوەندییەكان نێوان هەردوو وڵاتی برا كرا، بە تایبەتی لە بواری پڕۆژە و ئاوەدانكردنەوە، سەماحەتی ستایشی ڕۆڵی حكومەتی عێراقی كرد لە پێشكەشكردنی كار ئاسانی بۆ كۆمپانیا میسرییەكان تا سەختییەكانی بەردەم ئەو كۆمپانیایانە نەهێڵێت كە رۆڵی باشیان لە كاركردن بۆ ئاوەدانكردنەوەی ژێرخانی عێراق هەبووە.

    لەڕووی هەرێمی سەماحەتی سووربوونی عێراقی ڕاگەیاند لەسەر هێشتنەوەی سەقامگیری ناوچەكە و هەنگاو نان بەرەو نەهێشتنی ناكۆكییەكان و لێك نزیككردنەوەی بۆچوونی نەیارانی ناوچەكە، ئەوەش كاریگەری ئەرێنی لەسەر سەقامگیری و پێشكەوتنی ناوچەكە دەبێت، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە گەلی سووریا ڕێگای پێ بدرێت بۆ خۆی ئازادانە داهاتووی خۆی دیاری بكات، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر پاڵپشتی كردنی دامودەزگایە لوبنانییەكان و لوبنانیش لە ململانێیەكان و سافكردنی حیساباتەكان.

    سەماحەتی بایەخی خۆی دەربڕی كە پێویستە لووتكەی عەرەبی ئاسایی كە بڕیارە چەند مانگێكی دیكە لە بەغدا بكرێت سەركەوتوو بێت، هەروەها گوتیشی دەبێت بنەماكانی هاریكاری عەرەبی هاوبەش بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی كامڵبوونی ئابووری و سیاسی عەرەبی هەبێت لەنێو ئەو هەموو گۆڕانكارییانەی روویانداوە، بەتایبەتی گەر بزانین كە ناوچەكەی عەرەبی پڕە سامانی مرۆیی و سروشتی و پێگەیەكی ستراتیژیشی هەیەكە وادەكات بتوانێت بەباشی ڕكابەرییەكان ئیدارە بدات و داهاتوو و چانسی باش بۆ گەلە عەرەبییە بەڕێزكان دابین بكات.

    Related News